تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گەلوو
گەروو٬گۆلی٬سەرەوەی نێوانی دوو چیا یا ملە یا تەپۆلکانەکە دوو دیوی لێوەدیاربێ.
سەرچاوە: نالی
گەلووگیر
لە قوڕگا گیراو.

ڕاستیی جەوهەرییە تیغی زوبانی « نالیی »
نەرم و توند، ئاوی گەلووگیرە، قصەی پێ دەبڕێ..
گەلوویی(کە.)
گەلوێز
لیکاوی دەم
گەلپارێز
ئۆمبویدسمان Ombudsman کارمەندێکی دەوڵەتییە ئەرکی ئەوەیە داکۆکی لە هاوزێدان بکات بەرانبەر بێدادییەکی دێتە پێش بەتایبەتی لە دەوڵەتەوە.
گەلپەرستی
ملت خواهی، مردم دوستی
گەلڤچی
گەچراو٬ چرچ٬ سیس.
گەلڤچین(باک.)
هەڵوەرین٬ ووردبوون٬ سیس بوون و گەچران٬ لە خووێن و خوڕ وەردان.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گەلۆ
ئاخۆ (ز)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گەلۆ
وتەیەکە لەکاتی قسەکردندا دەیڵێیت بەبەرانبەرەکەت وەک وتەی فڵان کەس
گەلۆ
تۆ بێژی: گەلۆ دەبێ وابێ
کاورا، ئەی کەسێ کە قسەی دەگەڵ دەکەم
ئەی خەڵکینە
گەلۆ (باک.)
ئایا ٬ ئاخۆ٬ داخوا٬ چەند کەسێکی پێ بانگ دەکرێ. هۆبرا٬ فڵانی٬ کابراینە٬ گەلان٬ گەلینە.
گەلۆر
بیکاره، اَژهان.