تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەگەر
وشەی مەرجە، ئەر، گەر: ئەگەر دەمزانی شەو جێگات کامە/دەمنایە باخەڵ جووتێ شەمامە «فۆلکلۆر»
ئەگەر
[[پە: هەکەر]]
(تب. بن.) بۆ ئەم مەبەستانە دەکار دەکرێ: ١- ئامرازی شەرتە: ئەگەر چووی بۆ بەغدا ئاگادارم کە، ئەگەر نەخۆش بووی بچۆرە لای دوکتۆر. ((ئەگەر دەمزانی لەکوێ دەنووستی)) ((سینگم دۆشەگ بوو بۆم ڕادەخستی)) (فۆلکلۆر) ٢- لەپێش ڕستەیەکدا کە (خەبەر)ەکەی بە شێوەی پرسیار بێ گومان و دوودڵی لە ڕاستی قسە (ئیددعا)یەکی لە (مبتدا)کەدا باسی کراوە پێشان دەدا. ((ئەگەر کوێستان+ (زەمیرێک بە دوایدا دێت) واخۆشە، کوا دووگ+ (زەمیرێک وەک زەمیرەکەی پێشوو) مانای (کوێستانی خۆش نییە). ٣- لە پاش سوێند دێ و مانای ئەو ڕستەیەی کە بەدوایدادێت هەڵدەگیڕێتەوە. بە سەری تۆ! ئەگەر ئەم قسەیە وابێ (وانییە) وەڵڵاهی ئەگەر کتێبــ.ت لێک کردبێتەوە (لێکت نەکردۆتەوە). ٤- جاروبار مانای (کە) دەبەخشێ. جا ئەگەر تۆ دەگەڵ خۆت نەیبەی چی بۆ دەکرێ (جا کە تۆ...)
ئەگەر
گەر، کە، خۆ، ئەگە، هەکە، ئەر. مرازی بەندیواری و مەرجە وەکوو: ئەگەر بێیە لام منیش نامەت بۆ دەنووسم،(باد)هۆ، بۆنە، پەڵپ، گرێ، قۆرت، تەگەرە، دڵۆ
ئەگەر تێخستن
(مست. مت.) ١- گومان خستنە سەر قسە و باسێک. ٢- بەرهەڵست هێنانە سەر ڕێگای جێبەجێ بوونی کارێک. تۆخوا ئەگەر ئەگەری تێبــ.خەی. هیچ ئەگەری تێمەخە لە بەیانی زووتر نییە بچوو. ئەوە چیتە گەرچی پێتدەڵێن ئەگەرێکی تێدەخەی؟
بووک و مەگەر
بوک و مگر. (بوَد کەو مگر )
بووک و مەگەر
[خۆزگە و ئومێد]
بووک و مەگەر
لَیت و لَعَلَّ.
بووکوومەگەر
بێژنگەر
بێژنگساز، بێژنگ دروستکار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرگەر
جامخانە و شووشەی بەردەم
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەزگەر
بەزگەر(لو)
تۆوچین، جووتیار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەن جگەر
بەنجگەر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەندی جگەر
بریتییە لە کەسێکی زۆر خۆشەویست وەک منداڵ و کەسوکارت
بەندی جگەر
«نت.» تم:بەندی جەرگ و دڵ.