تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داگیرساو
دەست پێکراو٬ هەڵکراو٬ ئاییساو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
داگیرسیان
داگیرسیان
داگیرسان٬ ڕەوشەن بوون٬ هەڵگیرسیان٬ گەشبوونەوە. سووربوونەوە٬ داگریان
داگیرکاریی (ئیستیعمار)
داگیرکاریی (ئیستیعمار)
داگیرکاریی (ئیستیعمار)
ئەم وشە بە مانای حەز بە ئاوەدان کردنەوەیە بە چەشنێک کە تاقمێک لە خەڵکی وەڵاتێک بچنە وەڵاتێکی دیکە و دەست بدەنە ئاوەدانکردنەوەی ئەو جێیە. بەڵام لە زاراوەی سیاسیدا بە مانای زاڵبوونی سیاسی، سەربازی، ئابووری یا کەلتووری وەڵاتێکی بەهێزە بە سەر وەڵات یا نەتەوەیەکی بێدەسەڵاتدا. چەمکی ئیستیعمار، ئەمڕۆکە لەگەڵ چەمکی ئیمپریالیزم لە باری ماناییەوە هاوڕەگەزیان لێ دەرهاتووە و لە بنەڕەتدا ئیستیعمار کردارێکی ئیمپریالیستی ناونووس دەکرێت واتە دەسەڵاتێک کە دەیهەوێ لە سنوورە نەتەوەییەکانی خۆی تێپەڕ ببێ و وەڵاتان و نەتەوەکانی دیکە بخاتە ژێر سوڵتەی خۆیەوە. بەم بۆنەوە دوو زاراوەی «ئیستیعماری سوور» و «ئیستیعماری ڕەش» هاتونە ئاراوە کە یەکەمیان، سیاسەتی داگیرکارییانەی یەکیەتی سۆڤیەت بووە و دووهەمیش، هێزە ئیمپریالیستیەکانی ڕۆژاوا. هەر بەم قیاسە، پاکستانیەکان لەبارەی «کەشمیر»ەوە ڕوویانکردۆتە «ئیمپریالیزمی قاوەیی» .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
داگیرکراو
شتێکە کە یەکێک داگیری کردبێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
داگیرکراو
شوێنێکیە کە دەوڵەتێکی بێگانە داگیری کردبێ
داگیرکراو
ئەم زاراوە لە بنەڕەتدا بە واتای نیشتەنگەی گرووپێک لە هاووەڵاتییانە کە لە وەڵاتێکی جیاواز لە وەڵاتی سەرەکی خۆیان دەژین. بەڵام ئێستە بە واتای وەڵات یا سەرزەمینێکە کە لەژێر دەسەڵاتی وەڵاتێکی بەهێزی سیاسی یان سەربازی ئیدارە بکرێت و دەسەڵاتی یاسادانانەکەی بە دەست وەڵاتە دەرەکییەکەوە بێت. واتە وەڵاتێکی بێبەهرە لەسەربەخۆیی سیاسی و ئابووری و کولتورییە کە بە شێوەی ئاشکرا یان نادیار بەشێک لە ئیمپراتۆریەتێک لە ئەژمار دێت.
داگیرکراو
مستعمره
داگیرکراو
بەزۆر سێندراو
داگیرکراو
زەوتکراو٬ هیستۆک٬ شووێنێکە دەوڵەتێکی بێگانە داگیری کردبێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
داگیرکردن
بڕدان وبردنی شتێک بە زۆر
داگیرکردن
گرفتن، زوربگیرکردن، بردن.
داگیرکردن
دابڕکردن، بردن.[بە زۆر گرتن]
داگیرکردن
اِشغال، غَصب.
داگیرکردن
زەوتکردن یا بردنی چتێک بە زۆر٬ دابڕ کردن