تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوگرتن
نیشتنەئاو، ئاونیشتن. [ئاوتێگەڕانی میوە. (بۆ نموونە: ترێ.)]
ئاوگرتن
گووشانن. [گووشین]
ئاوگرتن
ئاودان، ئاونیان. [ئاودێران (ئاوداشتنی زەوی.)]
ئاوگرتن
تموة.
ئاوگرتن
عصر، اعتصار.
ئاوگرتن
سقی، اسقاء، بربصة، اماهة.
ئاوگرتن
ئاو تێگەڕانی میوە
لە نۆرەدا ئاو وەرگرتن بۆ ئاوداشتن
گووشینی میوە و گیا
ئاوگرتن
نۆرە ئاو لە گوندێکی، کە ئاو بەشی هەموو جووتیاران نەکا ناچار بەنۆرە هەر ڕۆژە جووتیارێ ئاودەگرێ بۆ ئاودانی کشتوکاڵەکانی. خۆشبوون و ئاوتێزانی میوەیەکە، کە گەیشتبێتە ڕادەی وەی بخورێ. زەوییەکە ئاوی گرتبێتەوە، ئاوگەردان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگرگرتن
بریتییە لە تووڕەبوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگرگرتن
داگیرساندنی ئاگر
ئاگرگرتن
ئاوورگرتن، تووڕەبوون و داگیرسانی ئاوور، (باک) ئاگرگوڕکرن، ئاگرگەش کردنەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئۆقرەگرتن
ئارامگرتن و دابینبوون
ئیراد لێگرتن
[[ئیراد + لێ (لە+ی) + گرتن]، [عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- عەیب لە کارێک دەرخستن، لە کار و کردەوە و قسەی کەسێک ڕەخنە گرتن. ٢- بە ڕاست زانینی کار یا قسەیەک. ئیرادی لێ مەگرە هەر ئەوەندەی ئاقڵ پێدەشکێ، دەتوانی سەت ئیرادی لێبگری، سەعاتێکە قسە دەکا شتێکی وای نەگوت ئیرادی لێبگیرێ.
ئیرادگرتن
[[ئیراد + گرتن]، [عا. کو.]]
(مست. لا.) عەیب و عار دەرخستن، ڕەخنە گرتن، ئیعتیڕاز کردن. ئەوە چییە هەر لە خۆڕا ئیرادان دەگرن.
ئیفادە وەرگرتن
[[ئیفادە + وەرگرتن]، [عا. کو.]]
(مست. مت.)، (کعر.) پرسیار کردن و قسە دەرکێشانی یەکێکی ڕەسمی (محقق) لە کابرایەک دەربارەی مەسەلەیەک. * (کئێر.) ئیستینتاق کردن، بازجۆیی.
ئیلهام وەرگرتن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) بە تەئسیری کەسێ یا شتێ کارێ کردن. کردنی کەسێ یا شتێ بە سەرچاوەی بیر کردنەوە و مەبەست لێ ئەستاندن. نالی لە حەبیبەی ماڵیاوا ئیلهامی وەردەگرت، خانی بۆ (مەم و زین)ەکەی لە بەیتی (مەمی ئالان) ئیلهامی وەرگرتووە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێشکگرتن
ئاگاداریکردنی شتێک و بەدیارەوەبوونی