تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەژۆک
کەژێکە وەک ئاوریشم وابێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەژۆک
نەخۆشی (عرق النسا)
کەژۆک
ئاوریشمی خاو، کەژ
جۆرێ نەخۆشی دەمارتوندبوونە
بەری گیایەکە لە لۆکە دەکا
ڕەنگی زۆر سپی، قیچ
کەژۆک
ئاوریشمی کێوی٬ لە ئامێدی پێی دەڵێن کێڕات٬ ئاوریشمی کێوی لە دارێکی پەیدادەبێ٬ کە نێوی کێرۆ٬ کە دارێکی ڕەشی گچکەیە لەبەهاراندا گەڵایەکی زۆری مەیلەوشین دێنێ و زۆری پێناچێ لەسەر لقێکی کرمێکی دێغدێغی جووان و ڕەنگاو ڕەنگی لێپەیدادەبێ بە گەڵای دارەکەی دەژی٬ کەبەقەد جغارەی پاکەتێکی ئەستوور و درێژبوو لەلیکی خۆی قۆزاخەی ئاوریشمی دروست دەکات پێی دەڵێن ئاوریشمی کەژۆک یا کێرات. ناوی نەخۆشیەکیشە
کرمی کەژۆکی
کرمێکە هەشت سانتیمەتر درێژە و زەردە گەڵای داری (کیرۆک)ێ دەخووا و لە نێو گەڵایەکانی دادەژی و هەر لەوێشدا قۆزاخەی ئاوریشمی دەکات
دارکەژۆک(باک.)
(باد.،زا.)کێرات،کێرۆکە.