تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەپرۆکەبەستن
کۆبوونەوەی کەف و خڵتەیە لەسەر چتی شل: پرگی ترشیاتەکە کەپرۆکەی بەستووە
کەپرە
پترۆکەی سەربرین
ریخی بەرپێ دراوی توندی وشک و ڕەق
تەختایی سەر کێو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەپرە سەوزە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەپرە شینە
جەژنێکی جوولەکانە لە دەمە دەمی پایزدا هەر ماڵە کەپرێک دەکا و میوەی پێدا هەڵدەواسێ، لەپاش بڕانەوەی جەژنەکەیان میوەکە دەخۆن
کەپرەسەوزە
جێژنێکی جوولەکە
کەپرەسەوزە
کەپرەشینە
جێژنەیێکی تایبەتی جوولەکانە لە پاییزاندا کەپرێکی بە میوە و پەلکی داران دەڕازێننەوە لە هەموو ماڵێکیدا دووای جەژنەکەیان میوەکەی دەخۆن
کەپسوول
دەرمانی وردی دەبەرگ گیراو
کەپسوول
ئەزب
کەپسۆک
سیخۆر
کەپلە
(کە.): ئەسپێی مریشکانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەپلەمە
دەرمانێکی هاڕراوی وردە کە بکرێتە سەر بەری دەست و بخورێ، (کەپلەمە کردن) خواردنی کەپلەمە