تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کێچ کەوتنە کەووڵ
بریتییە لە پەل پێکەوەتنی یەکێک.
کەووڵ
پێست٬ چەرم٬ کەڤل.-کردن:کەڤلاندن٬ چەلتاندن٬ خرتک کردن٬ پێست لێکردنەوە٬ پێست لێ داماڵین.-کران:کەڤلین٬ جڤلین٬ پێست لێکرانەوە٬ -ی نانی:سفرە٬ (هەورا.): سەخردان.-ی ئاردێ:سەختیان٬ سەردۆڵە٬ -ی خەز:خەز
کەووڵپۆست
کەوڵێکی تایبەتی خۆشکراوی تیسکنە بۆ لەسەر دانیشتن
کەووڵکران
چەلتین
کەووڵکردن
گوروونی پێستی گیاندار. بۆ خستنە ژێر دەست و کەنەفت کردنی کەسێکیش بە کاردەبرێ