تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
دەم ی یەکەم
دەمی قسەکردن.

دوێنێ چ بو دەتدا به زوبان لافی کەرامەت؟!
ئەمڕۆ نەدەمت بوو، نه دەمت بوو، نە دەمت بوو!
سەرچاوە: نالی
زار ی یەکەم
دەم.

گوتم: ئایا بە زاری خۆت دەپرسیی حاڵی زاری من؟
برۆی هێنایە یەک، وەک شکڵی (لا) یەعنی کە بێ زارم
سەرچاوە: نالی
سەودا ی یەکەم
عاشق.

عومرێکی درێژە بە خەیاڵی سەری زوڵفت
سەوداوو پەرێشانم و، سەودایەکی خاوە
سەرچاوە: نالی
شکەم
سک.

بێش و کەم بێ شکەم و حیرص، وەکوو طیفلی ڕەضیع
زاوییە بێشکەم و بێ شکم و بێ حییەلم
شکەم دوڕیده
لادانێکی گەورەیە لەنێو دیواری ژوورەوەدا شوشەبەند دەکرێ لە زستاندا تێیدا دەنوون.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شکەم دوڕیدە
لادانێکی گەورەیە لەناو دیواری ژووردا شووشەبەند دەکرێ و لە زستاناندا تێیدا دەنوون
سەرچاوە: نالی
طوڕڕە ی یەکەم
زوڵفی لوول.

شایستەیی شان، لایقی مل طوڕڕەیی تۆیە
نەک طوڕڕەیی شاهەنشەهی و طەوقی وەزارەت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فەرکەم
فەرکەم
نەخۆشی خووداری
فەرکەم
مەحکەم
خَبوک، خَبوه، خَبره، پایا، اُستوار، اُستوان، پابَرجا.
مەحکەم
سفت، سەخت، پاوەجێ، ڕاوێستاو. [پتەو، جێگیر، دەمەزراو]
مەحکەم
مُحکَم، مُتقَن، مُبرَم، مُوَثَّق، مُؤَجَّد، مَرصوص، مُستَحکَم، حَصیف، وَثیق، وَکیع، وَطید، مَتین، رَصین، زَنیق.
مەحکەم
-کردن:ڤەبرین.نا-:ناقایم٬ زوگووت٬ دەبان٬ (باک.): ڕەوال٬ قایم٬ توند٬ پتەو٬ ڤەبری٬ بەجەم٬ کرار٬ کەیار٬ پکێت ٬ تۆیز.-ی: توندیی٬ قایمی
سەرچاوە: نالی
مەردوم - ی یەکەم -
خەڵک.

نییه دیدەیی چ مەردوم، نییە مەردومی چ دیدە
لە فرووغی خەددی فاریغ، لە خەیاڵی خاڵی خاڵیی
سەرچاوە: نالی
مەقام ی یەکەم
ئاهەنگ و ئاوازەی مۆسیقا. بە ئاوازێکی تایبەتییش ئەوترێ.

مەقام و زەمزمەی حادیی، لە شەوقی کەعبە و حوجرەی
مەقام و زەمزەمە، وا ئوشتری هێنانە جۆلانە
سەرچاوە: نالی
نەی - یەکەم -
شمشاڵ،

وەرە، موطریب، به کوێریی چاوی ئەغیار
صەدای نەی دێ، ص ەدای نەی دێ، صەدای نەی