تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاوکەر
نێچیرەوان، نێچیرڤان، ڕاوچی، بۆ نێرینه و مێیینەیەکیش بەکاردەبرێ کە حەز لێکردوویی بکەن، چاوباز
ڕاوێژکەر
بەتەگبیر، تەگبیر کردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕاڤەکەر
کەسێکە کە ڕاڤەی شتێک بکا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕاڤەکەر
دوو خاڵی لەسەریەکە لە هەر شوێنێک کە دانرا پیشان دەدا کە پاشووەکەی ڕاڤەی پێشووەکەی دەکا
ڕاڤەکەر
دوونوختەی وا ( کەلەهەر جێگایەک دیترا نیشانەی وەیە که هی دووایی ڕاڤەی بەشەکەی پێشووه. ڕاڤەکار
ڕاکەر
دلّال محبت
ڕزگارکەر
ڕوایەتکەر
ماج، چاوگو، واگوکُن.
ڕوایەتکەر
بوێژ، واگۆکەر.[وتارگێرەوە]
ڕوایەتکەر
راوي، ناقِل، مُحَدَّث.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕینگەڕینگکەر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕیوەڕیوکەر
کەسێکە قسە زۆر بڕینگێنێتەوە
ڕەمکەر
سرگ، سوڵکەر، ترسنۆک.[سڵکەر، سڵۆک]