تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خۆرکەتن
خۆرهەڵاتن، خۆردەرچوون
داکەتن
کەوتنەخوار
پەڕینی نێر لە مێ.هەر بۆ ئاژەڵ ئێژن
خوار بوونەوە
داکەتن(باک.)
داکەوتن،هاتنە خووار،نزم بوون،داکەڤە:داکەوە.
دڕکەتاڵە
(کۆ.):گیایەکە نێو بەژن بڵەند دەبێ و ناخورێ و گوڵی زەردی دڕواوی دێنێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەرکەتن
دەرکەتن
(باک.):دەرکەوتن٬ وەدەرکەوتن٬ دەرگەڤە
دەرەکەتی
externalism, لە فەلسەفەی ئاوەزدا دەڵێت بەشێکی واتا و نێوەڕۆکی بیر زادەی دەوروبەرە، هۆکاری دەرەکی - دەرەوەی مرۆڤ - دەبنە بڕیاردەری دروستاندن justification, بەپێچەوانەی نێوەکەتی internalism کە دەڵێت تەنێ هۆکاری ناخەکیی مرۆڤە دەبنە بڕیاردەری دروستاندن. بڕوانە: The Internet Encyclopedia of Philosophy (IEP): https://iep.utm.edu/int-ext/#H5 هەردوو چەمکی دەرەکەتی و نێوەکەتی لە دەرەکی/دەرەکیەتی و نێوەکی/نێوەکیەتی وەرگیراون. لە فەلسەفەی زماندا، «دەرەکەتیی واتا» semantic externalism - پێچەوانەی «نێوەکەتیی واتا»semantic internalism - دەڵێت بەشێک یان سەرلەبەری واتای چەمکێکی مرۆڤ بەکاری دەهێنێت زادەی هۆکاری دەرەوەی مرۆڤەکەیە – دەرەکیییە. لە ڕوانگەی دەرەکەتییەوە دەشێت دوو ئاخێوەر، خاوەن کوتومت هەمان دۆخی هۆشەکی بن لە کاتی ئاخافتنەکەدا،بەڵام مەبەستیان لە ئاخافتنەکەیان جیاواز بێت – لانیکەم دەشێت چەمکەکانیان ژێدەری جیاواز هاوئامێز بکەن. سەرچاوە: ڤیکیپەدیا https://en.wikipedia.org/wiki/Semantic_externalism The Internet Encyclopedia of Philosophy (IEP): https://iep.utm.edu/int-ext/#H5 هەردوو چەمکی دەرەکەتی و نێوەکەتی لە دەرەکی/دەرەکیەتی و نێوەکی/نێوەکیەتی وەرگیراون.
دەستکەتی
بدست آمده، بهره
دەستکەتی
وەدەست هاتوو، قازانج
دەوڵەتکەتی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زرکەتاڵ
جۆرە کاڵەکێکی زرکی تاڵە
زرکەتاڵ
جوورە کاڵەکێکی زرکی تاڵە
زرکەتاڵە
جوورە کاڵەکێکی زرکی تاڵە، زرکێکی تاڵە
زرکەتی
صدای افتادن جسم فلزی
زرکەتی
زرینگانەوە، دەنگی کەوتنی کانزا
زڕکەتاڵ
هندوانه ابوجهل
زگماکەتی
الفطرة