تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باکێش
[[٣- با / ١+ كێش (كێسان)]]
(نت.) ١-دەلاقە یا یا کەبەرێکە لە دیواری ژوور و خانوودا (با) ی لێڕا دێتە ناو ماڵەوە و فێنکی دە کا. ٢-(کئێر) پیاڵەیە کی تایبەتییە لە شێوەی ئیستیکان بۆ لابردنی ئێش و ئازاری هێندێ شوێنی لەش بەکار دێت. تێبــ. – بە ئیسپیرتۆ یا د ەنکە شقارتەیەکی هەڵکراو هەوای ناو پیاڵەکە دەسووتێنن وخێرا دێنن بەو شوێنەوە کە ژان دەکا (بە تایبەتی ژانی سەرمابوون و....) جا چونکوو خۆی هەوای تێدا نەما وە هەوای ژێر پێستی لەش هەڵدەمژێ و کەمێک لە پێست دێتە ناو پیاڵەکەوە و گەرم دادێ. پێش ئەم ئامرازە پچکۆلە فەڕەنگییە لە کوردستان (کووپە) یان بە کارهێناوە و هێشتاش (کووپە گرتن) لە باو نەکەوتووە. ئەگەر لە جێیەک باکێشی تایبەتی نەبوو ئیستکانی چای بەکار دێنن *باد کێش، بانکە (جنو،) بای کەش.
بنکێش(دزە)
دووپارچە پێکەوە هەڵدروون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەردکێش
کەسێکە کە بەپارە بەرد بگوێزێتەوە بۆ ئەم و ئەو
بەردکێش
ئەڤیاکە ڤرژ خەلکی ڕاتینە
شەلتە، بارێکی دوو تای دارینە بەرد و گڵی پێ دەکێشن
بەردکێش
[[ به ڕد/1 + كێش «كێشان» ]]
1- «نفا.» کەسێکە لەدەشت و چیا «بەرد» کۆدەکاتەوە به کرێ، یا بۆ فرۆشتن کێشەوەی دەکا بۆ ئاوەدانی. 2- خەڕەکێکه لە دار و تەخته دروست دەکرێ و جووتێکی پێکەوه دەبەستن و بەسەر پشتی گوێدڕێژی دادە دەن و له شوێنێکەوه بۆ شوێنێک «بەرد» ی پێ کێشەوه د ەکەن.
بەردکێش
ئەو کەسەیە بەرد دەکێشێت. شەڵتە، بارێکە دوو تای دارەو بەردو گڵی پێ دەکێشن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەنگکێش
کەسێکە کە فێری بەنگکێشان بووبێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەکێش
مەردووم یا گیاندارێکە کە لە ئیشوکاردا بەپشوو بێ
بەکێش
بەسەبر و حەوسەڵە
قسەدرێژ و قیرسیچمە و درێژدادڕ
بەکێش
«ست.» حاڵی مرۆڤێکی لە کاراندا پشووی درێژ بێ و لە مەیدان دەرنە چێ و واز لە جێبەجێ کردنی کارەکه نەهێنێ.
بەکێش
مرۆڤێکە لە هەموو بارێکیدا پشوو درێژو خۆڕاگر بێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تاوکێش
تەنراوێکە کە ناوبەناو تاوی لێ دەرهاتبێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تاوکێش
(تاوکێشبوون) دەرهاتنی تاوی شتی تەنراو ناوبەناو، تاوکێشکردن: دەرهێنانی تاوی شتی تەنراو ناوبەناو
تاوکێش
پەردەو تیغەی دارینی تەنک