تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کووێرەدێ
دێیەکی گچکەی کەم ئاوە٬ کە چهند ماڵە هەژارێکی تێدابن.
کووێرەمار
سفرەمار٬ (هەو.) کۆرەمار٬ جوورە مارێکی کووێری کوژندەیە٬ قوڵەوەیباب.
کووێرەمشک
مشکەکووێرە.
کووێرەمووشە
کووێرەهۆش
هۆش سست٬ کەم هۆش.
کووێرەوەبوون
کووێرەوەبووگ
کووێربووەوە.
کووێرەوەری
(هەورا.) کۆرەوەری٬ ئازار٬ ڕەنج٬ ڕچ٬ سەخڵەتی٬ چەرمەسەری٬ دەردەسەری لە کاروباردا.
کووێرەڕێ
ڕێگایەکە باریکە٬ کە هاتوچۆی کەم پێدابکرێ.
کووێرەکانی
کانییەکە لە بەهاراندا بتەقێ و لە هاوینێدا ووشکبێ یا ئەوەندە ئاوی نەبێ ٬ بەهارەکانی ٬ کانییەکە٬ کە پڕبووبێتەوە ئاوێکی کەمی مابێ ٬ ناوی دێیە کییە لە سوورداش.
کووێز هۆشی
کووێزر
بڕوانە: کۆزر.
کووێستان
کووێسان٬ زۆزان٬ ساردەسیر٬ هاوینەوار٬ کێووستان.ـــ ی : کووێسانی٬ ساردەسیری.
کووێستان (هەورا.)
کووێسەڵ
کووێشتیر
کووێشکە (هەو.)
کووێن
کەون٬ کۆن٬ سیپاڵی شڕوپیس٬ پەڵاس٬ تاووڵ٬ دەوار٬ ڕەشماڵ٬ تەختەی دەوار٬ پارچەی دەواری٬ جلکی تازیەداری٬ بەرگی شین٬ شیوەن٬ ـــ لەبەر: ڕەشپۆش٬ مل بە کووێن.
کووێندەر
کووێ٬ کێندەر.ـــ ی: ئازاد کووێندەرییە؟.
کووێندەرێ
کووێ٬ کێندەرێ٬ کۆ٬ کۆگە٬ چ جێگایەک٬ کوودەرێ٬ چێرێ.