تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زلکووێر
کەسێکە بە گەورەیی کوێر بووبێ. چاوشڵهقاو. –ی:بەگەورەیی کوێربوون
سەرکووێر
نازیرەک، گێل، سەتحی، سەرلێشێواویاسەرلێ تێکچو، سەرکۆر، کووێردل،کەسێکی زورسەری بخرێتەسەرویا لێیدرێ و یان زور بخۆێنی- دەبێ: سەرلێ دەشێوێ-بوون: سەرلێ شێوان-کردن: سەرلێشێواندنی: سەرلێشێوانەنازیرەکی،کەودەنی،گێلی
شەوارەکووێر
شەواره.
شەوکووێر
گیاندارێکه بەشەو چاوی نەبینێ، (هەو.) شەوکۆر، (فه.) شەوکوور. ئەگەر لەبەر هەژاری بێ: جەرگ و دڵی ئاژاڵێکی قەڵەو لە نێو دووگیدا سووربکرێتەوە سەریشی بەسەردابگری و تێریشی لێ بخووا چاکی دەکاتەوە. ـ ی: داری کفر پەلکەکەی چەند دانەیەکی بقکوترێ و لەگەڵ کەمێک ئاو بکوڵێنرێ چەند جارێکی هەر جارەی تنۆکێکی لە چاوی شەوکووێری بتکێنرێ زۆر بەکەڵکە.
شەڤکووێر (باد.)
شەو کووێر.
قەرزکووێر
سەرگێڕ٬ لامنجی ٬کەسێکە قەرزان درەنگ بداتەوە بە خاوەنی
مشکەکووێر
مشکەکووێرە٬ مشکەکۆر٬ خڵت٬ سستێڤلۆک٬ کەرەکۆر
نانکووێر
سپڵە٬ بەدنمەک٬ نانکۆر. –ی : سپڵەیی٬ بەدنمەکی٬ نانکۆری
کوتوکووێر
مرۆڤی چاو کز
کورت وکووێر
کەل و پەلی کورت و تەسک
کەڕوکووێر
کەسێکە نەبیسێ و نەشبینێ