تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کلکەڕەقە
نەخشێکی قاڵی
کلکەڕەقە
نەخشێکە لە تەوون دروستدەکرێ وەکوو کلکی ڕەقە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کلکەکەڵە
کلکەکەڵە
قامکی زل، قامکەگەورە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کلکەگەورە
پەنجەی گەورە
کلکەگەورە
قامکە گەورە
بەکلکە
پاشڵ دار، بەدوایی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دووکلکە
دەعبایەکی ڕەش و سووری درێژکۆلەی شاخدارە لە قالۆنچە دەچێ کلکێکی دووفاقی هەیە
دووکلکە
داعبایەکی ڕەش و سووری درێژکۆڵەی لە قالۆچە دەچێ کلکێکی دووفاقی هەیە
دوکلکە
نوعی سوسک
دوکلکە
جانەوەرێکە لە تیرەی قالۆنچە ڕەش و سوورە و کلکی دوو فلیقانەیە