تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوکردن
بۆ وێنە لەنانی پرژاندن بۆ نەرمبوونەوەی، توواندنەوە، تاواندنەوە._ ڕەق ئاوی چاو: فرمێسک لێوەهاتن
ئاوکردنەژێر
دەرکردن، زۆرجاران، کە شێتێک بچێتە هەرماڵ یا هەر شووێنێکی دانیشێ و نەڕووات، کە بیانەوێ دەریکەن ئەملاولای ئاوڕشێن دەکەن، کە هەر نەڕۆیشت ئاوی دەڕژێننە بنیو بۆی دەردەچێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوگیرکردن
خواردنی شتێکی کەم بۆ لابردنی برسێتی لە پێش نانخواردنی بەتۆزێک
ئاوگیرکردن
خوواردنی چتێکی کەم بۆ لابردنی برسێتی لە پێش نانخوواردنێدا بە تۆزێک دەڵێن زۆر برسی بوو، ئاوگیرێکم کرد
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوەڵکراس
بریتییە لە دەرپێی ژن
ئاوەڵکراس
بڕوانە: ئاواڵکراس
ئاوەڵەکردن
ڤەکردن، ڤەدان، گوشادکردنەوە، واکردنەوە
ئاڤاکرن(باک)
ئاکرێ
ناوی شارێکی کوردستانە لە هەرێمی کوردستاندا کەوتۆتە ناو بادینانەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگرکردن
خۆشکردنی ئاگر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگرکردن
بریتییە لە ئاشووب نانەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگرکردنەوە
هەڵگیرساندنی ئاگر
ئاگرکردنەوە
ئاوور کردنەوە، ئاوور هەڵاییساندن، ئاگر خۆشکردن. بنچینەی شەڕو کێشەنانەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵدووزکردن
ئاڵدووزکردن
«تو. کو.»، «مستـ. مـــتـ.»، «سیمـ.» ڕووکێش کردنی مەعدەنێک بە زێڕ یا زێو. * ئاوەزێڕکردن. ئاوەزێو کردن.
ئاڵدووزکردن
ئۆتۆکراسی
دەسەڵاتێک بەم تایبەتمەندیانەی خوارەوە:
١) فەرمانکردنی ڕاستەوخۆی کەسێک بەسەر باڵاترین پلەی ئیداری وەڵاتێک. ٢) نەبونی یاسا و نەریتێک بۆ چاودێری کردن بەسەر کردارەکانی فەرمانڕەوادا.
٣) دەسەڵاتی فەرمانڕەوا لە هەرکارێکدا بێسنوور و بێ جڵەوە.
ئۆتۆکراسی ڕەنگە بەپێی وەفاداری دەرونی فەرمانبەر بە فەرمانڕەوا بێت یان لە ڕووی ترس و خۆفەوە بێت. ئۆتۆکرات، ڕەنگە دەسەڵاتی خۆی لەڕێی دابونەریتی کۆمەڵایەتی (میرات و جێماوە)یان بە زۆرەملی بە دەستی هێنابێ. کە لە شێوازی یەکەمدا ئۆتۆکراسی ڕەوایە و لە شێوازی دوهەمدا دیکتاتورییەتە. حکوومەتە ئیستبدادییەکان (بڕوانە ئیستبداد) لە چەشنی ئۆتۆکرات لە ئەژمار دێن.
ئۆتۆکراسی
یکه سالاری