تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



غارکردن
تاودانی ووڵاخ٬ خارکردن
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
غرغرکردن
[مص. م ]
(غورغورکەردەن - xur xur kerden)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
غزاکردن
[مص. ل ]
(غەزاکەردەن - xezakerden)
غەزاکردن، جەنگین دگەڵ دژمنی دیندا.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
غەزنەکردن
ئاودز کردنی شوێنێک لە ئەندام و پڕبوونی لە کێم
غەزنەکردن
ئاوەدزبوونی جێگایەک لە لەشی مرۆ و پڕبوونی لە کێم
غەزینەکردن
خەزنکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
غەزێنەکردن
فاشکردن
(ئەردە.): ئاشکراکردن٬ بڵاوکردن
فتکردن
(هەو.):دەرپەڕاندن٬ فووتێکردن٬ فوو لە مۆدنەکردن٬ قونچکە جغارە سووتو لێ دەرپەڕاندن. فرێدانی گۆرەوی و فینجان لە گەمەی فینجانێن و گۆرەوی بازیدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فجووزکردن
ڕۆینێکی ئیجگارییە کە هاتنەوەی لەدوا نەبێ
فجووزکردن
(باد.):ڕۆیشتنێکی ئێگجارییه٬ کە گڕانەوەی لەدووانەبێ. هۆرمز-کرد:واتە بە ئێجگاری ڕۆیشت یا مرد
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فجووقکردن
دەرپەڕین و باڵگرتنەوەی کەو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فجووڕکردن
فزرینی کەو و سوێسکە
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
فخرکردن
[مص. ل ]
(فەخر کەردەن - fexr kerden)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
فداکردن
[مص. م ]
(فیداکەردەن - fida kerden)
قوربانی کردن، خۆ فیداکردن لە پێناوی مەبەستێک یان کەسێک، گیان فیداکردن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فرتەکردن
دەرپەڕینی شتێک لە شتێکی تر بە گورجی
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
فرشکردن
[مص. م ]
(فەرش کەردەن - ferş kerden)
ڕاخستنی فەرش.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فرمانکردن
فرمانکردن
کارکردن٬ هەرمانکردن
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
فروکردن
[مص. م ]
(فورووکەردەن - furû kerden)
تێ کردن، تێ بردن.