تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کاهوو
گیایەکی گەڵا پانی بەهاری ناوەڕۆک چەوری سەلکدارە، زۆرتر بە سرکەوە دەخورێ
کاهوو
پتر بەسەرکەوە دەخورێ٬ کاهی٬ گیایەکی گەڵا پانی بەهارییە بە تۆو دەچێنرێت وەکوو کەلەم وایه٬ بەڵام نابێ بە تۆپ٬ کەژیشی هەیە بەقەد ناوشاخەوە لە کووێستاناندا سەوزئەبێ٬ بەڵام کەمێ ڕەگی تاڵی هەیه٬ بە کەژییەکەی دەڵێن (هەورا.): پاخڕوانه٬ لە ئایینی یەزیدییاندا خواردنی دروست نییە گۆیا چونکوو پیاوێکی ئایینداری تێدا کووژراوە و خووێنی وی پێداڕژاوە
کاهوور
قام، قەممە، تیخێکی دەم پانە لە نێوان خەنجەر و شیردایە