تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزڕکان
«مست. لا.»، «سیه.» 1- تەفاعولی کیمیایی شیر و ماست لەناو خۆیاندا، لە ئەنجامی گەرم کردنیان لەسەر ئاور و تێکچوونی فیزیکی شکڵی دەرەوەیان جیابوونەوەی «ئاو» لێیان و لیندوولیندوو بوونی باقی ئەو شتانەی لە تەرکیبیاندا هەیه. * «مک.» هەڵگەڕان. 2- شێوان و سەر لێتێکچوونی ئینسان و پەڕینی ڕەنگی دەم و چاوی له ترسان *«مک.» پەشۆکان.
بزڕکان
ڕەنگ گۆڕان، هەڵبزڕکان، (دەر) هەڵبرکیان، هەڵگەڕانی شیر، تێکچوونی شیرو ماست و ئیتر کەوا کوڵۆکوڵۆو گرۆگرۆ دەوەستێ و دەبێتە ئاوو بزڕبزڕ بوونی. تێکچوون و شێوانی گیاندار لە ترسان
بنەماکان
الأسس
بنەماکان
Foundations
بڕسکان
لە خۆڕا قسەو پللار ئاویژتن. هەڵگەڕانی شیر: بڕکانەوە._ی چێشت: ڕهپسین
بڕیارەکان
الاحکام
بڕیارەکان
Judgments
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بێڵەکان
دارێکی دادواو یا دارێکە ئاسنێکی دەمپانی تیژی پێوەیە کەنگەر و گیای پێ هەڵدەکەنرێ
بێڵەکان(دەر)
پیشکی گیاهەڵکەندنێ
بەرمەممـکان
[[بەر/٤ -مەمک+ ئان/١]]
ئەو، ماوە یەی دایکێک له مەمکی خۆی شیر دەدا به منداڵ، ئەو ماو یەی منداڵێک به شیری مەمکی دایکی بەڕێ دەچێ:: یەکێکی تازه پێ هەڵدەگرێ و یەکێکی بەرمەمکانیشی هەیه.
بەرمەمکان
طفل شیرخواره
بەرمەمکان
مناڵی شیرەخۆر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەلەکان
ناوی تیرەیەکە لە کورد لە ناوچەی (سێرت)
بەلەکان
ناوی تیرەیەکی کوردە لە ناوچەی سعیرد
بەندی پەڕتووکان
شازدە لاپەڕەیە واتا پەڕتووک بەندبەند دەدروێ هەر بەندەی (16) لاپەڕەیە