تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کارگەر
کارکەر٬ کەسێکیشە لە کارگەدا کاربکات. –ی: کارکەری.
کارگەف
کارگێکە وەکوو هێلکەیە دووای ووشکبوونی ناوەکەی وەکوو ئاردی گەڵوانی وایه٬ کە بە برینی ماڵاتان وەرکرێ کرمیشی دەکووژێ و چاکیشی دەکاتەوە
کارگەمێرگە
جوورە کارگێکە
کارگەنەڵز
کارگەکەرکۆڵ٬ جوورە کارگێکن لە هەمووان باشترن و دەخورێن٬ لە کۆلکی هەر کامێک لەو دووانە هەڵتۆقی لە هەمووان باشترن
کارگەپەینە
کارگێکە لە جێگای پیس دەڕوێ رەنگی ڕەشە ناخورێ
کارگەچی
پاڵەی کارخانە
کارگەچی
خاوەند یا بەڕێوەبەری کارخانە. بەو کەسەش دەڵێن٬ کە لباد و فەرەجی و چتی وا لە خوری دروست بکات
کارگەچێتی
پیشەی کارگەیی
کارگەکووێستانی
کارگی کووێستانێ
کارگەکەرکۆڵ
کارگەئەڵز
کارگەکەما
کارگێکە لە کۆلکی کەمایە بەهاران لە کووێستانان هەڵدەتۆقێ و دەخورێ
کارگەگولانە
کارگی ژەهراوی کە ناخورێ
کارگەگولە
جوورە کارگێکە
کارۆخ
چیایەکە کەوتۆتە لای باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕەواندزێوە و بە هەندرێنەوە نووساوە گەرووی سەرایان لە نێواندایە و کەوتۆتە پشت هەندرێنی و زۆربڵندە. لێوار٬ کەنار٬ قەراخ