تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
کارگشا
[ص. فا ]
(کارگوشا – karguşa)
دەڵاڵ، ناوکۆ، کەسێک یارمەتی کەسێک بدات و کاری بۆ رایی بکات، کەسێک گرفتی کەسێک چارەسەربکات.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
کارگل
[ا. مر ]
(کاری گیل - kari gil)
کاری بەنایی، قوڕکاری.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کارگوزار
کەسێکە کە کارێکی پێ سپێردرابێ (ساعی) کەسێکە ئەو کارەی کە پێی بسپێردرێ باشی بکا
کارگوزار
کەسێکە کارێکی پێ ئەسپێررابێ و باشی بکات. –ی: کاربە کەسێک ئەسپاردن تا باشی بکات
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کارگوزایی
بەجێ هێنانی کار بەباشی
کارگێڕ
کەسێ بەسەر کاروباری شوێنێ ڕادەگا، مدیر
کارگێڕی بەرەڵڵا
الادارة الفوضویة
کارگێڕی بەرەڵڵا
Laissez faire administration
کارگێڕی خودبەسەر
الادارة الاستبدادیة
کارگێڕی خودبەسەر
Autocratic administration
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کارگە
کارخانەی پیشەسازی
کارگە
کارخانەی پیشەسازی
کارگەبەرسوورە
جوورە کارگێکە دەخورێ
کارگەتاڵێنتۆر
جوورە کارگێکە لە کۆلکی تاڵێنتۆزێ بەهاران هەڵدەتۆقێ و دەخورێ
کارگەخوویرک
کارگێکە لە کۆلکی خووێرگی هەڵدەتۆقێ و دەخورێ