تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
کارتل
[ا. فر ]
(کارتیل – kartil)
جاڕی جەنگ، قەراردادی نێوان دوو دژمن بۆ گۆڕینەوەی دیل، ئیئتیلافی خودان چەند کارخانەیەک یان چەند دەزگایەک بۆ پاراستن و جێگیرردنی بەهای کاڵا و به-رهەمی خۆیان، کارتیل.
کارتل
ئەم زاراوە لە ڕیشەی cartello ئیتالیایی بە مانای هێماکردن و شەڕفرۆشتن و خەبات و هاوپەیمانی خاوەن بەشە جۆراوجۆرەکانی پیشەسازییەک بەکار براوە. کارتل لە وەڵاتانی سەرمایەداری بۆ چالاکی ناڕەوای بازرگانی بە مەبەستی ڕێککەوتنی نێوان کۆمپانیا گەورەکانی بەرهەمهێنان و بازرگانی کاڵایە بۆ مۆنۆپۆڵکردنی بەرهەمهێنان. کارتلەکان هەندێ جار بە پشکبەندی کردنی بەرهەمهێنان یا بە کەمکردنەوەی خستنەڕووی کاڵایەکی تایبەتی بۆ فرۆشتن، دەبنە هۆی زیادکردنی نرخی ئەو کاڵایە لە بازاڕدا یا بە نزمکردنەوەی بە ئەنقەستی نرخەکان، ڕکابەرانی خۆیان لە گۆڕەپانەکە وەدەردەنێن و پاش تێکشکاندنی ئەوان ئینجا نرخەکان بەرز دەکەنەوە.
کارتلەکان تەنها لەسەر ئاستێکی نەتەوەییدا کارناکەن بەڵکوو هەندێ جار چەندین کۆمپانیای گەورەی هاوچەشن لە وەڵاتانی جۆراوجۆر یەکدەگرن و کۆنترۆڵی بەرهەم و بەرز و نزم کردنەوەی نرخی یەک یا چەند کاڵا لە بازاڕەکانی جیهاندا دەکەن. نموونەی کۆنترین کارتلی جیهان (1896) یەکیەتی نێوان کۆمپانیاکانی ئالکۆ (ئەمریکا) و ئالاگ (سویسرا) یە کە تەکنۆلۆژی ئەلمینیۆم یان بەدەستەوە گرتووە.