تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاژاوەگەرێتی
فەرمانڕەوایی ڕووتە و پووتە و بۆرەپیاوانی سەرکێش و لاسار. ئاژاوەگەرێتی (مۆبۆکراسی) بریتییە لە حکوومەتی کەسانێکی نەزان و نەفام کە لە کاتی قەیران و شۆڕش و کۆدەتا*و گۆڕانکارییەکاندا بە شێوەیەکی کاتی دەسەڵاتی وەڵاتێک بەدەستەوە بگرن. لەم حکوومەتەدا دەسەڵات دەکەوێتە دەست خەڵکانێکی بێ پرەنسیپ و ئاژاوەگێڕ، خەڵکێک کە بە ڕێگەی عەقڵیاندا ناڕۆن بەڵکوو ملکەچی هەستیان بن و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان دەست ئەکەن بە شەڕنانەوە و ئاژاوەگێڕی. ئاژاوەگەرێتی ڕووکارە گەندەڵەکەی دیموکراسی لەئەژمار دێت. لەم بارەوە «هێرۆدۆت»، مێژوونووسی بەناوبانگی یۆنانی دەڵێ: هەرچەندە دیموکراسی هەموو کەس لە بەرانبەر یاسادا بە یەکسان دەزانێ بەڵام عەیبەکەشی ئەوەیە کە بە ئاسانی دەبێتە مۆبۆکراسی یا حکومەتی کەسانی نەفام و نەزان.
ئاژاوەگەرێتی
غوغاسالاری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاژاوە
ئاژاوە
آشوب
ئاژاوە
[[ ؟ ]]
«نا.» ١- حاڵەتی شێواوی و پشێوی شار یا وڵاتێک کە هەر کەسە بۆ خۆی حیساب بێ و هەرچی ویستی بیکا، بێ ئەوەی گوێ بداتە قانوون. ٢- هەرا و هوریا و بەگژ یەکا چوونی مناڵان لە ماڵێکدا. ٣- بە گژ یەکا چوونی خەڵکی شوێنێکی دیاری «بازاڕ، ماڵ...». ٤- بەر بە شۆیی و فیتنە و ئاشوب بە گشتی. * ئاژاوڵە، ئاشوب، پشێونە، پشێوی.
ئاژاوە تێخستن
«مستـ. متـ.» سازکردنی هەرا و هوریا و بەربەشۆیی لە چێگەیەک: ئەم گەڕەکە چەند ئارام و خٶش بوو، ئەم سەرسەرییانە ئەژاوەیان تێخستووە.
ئاژاوە خستنەوە
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاژاوەگێڕان.
ئاژاوە گێڕ
[ [ئاژاوە + گێڕ «گێڕان» ] ]
«نفا.» ئەو کەسەی هەرا دەنێتەوە، ئەوەی وڵات دەشێوێنێ * ئاژاوەچی، ئاشووبگێڕ.
ئاژاوە(م)
کەڵەکەو یا کۆمەڵەکردن بۆ خراپە، پشێوی، شەڕو کێشە، ئاژاوڵە، ئاژەڵ، بێ ئارامی، شپرزەیی، ناکۆکی._ بوون: پەشێوی پەیدا بوون._ کردن: شەڕو کێشەو هەڵلا هەڵایساندن
کاژاوە
(بابا.): جوورە ترێیەکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کوژاوە
نووسراو و کێڕێکە کە تێک درابێ
کوژاوە
تەمری، دامرکاو
خەتی لەبەین براو
کەژاوە
کَژاوَه، کَزاوَه، کَژابَه، کَزابه، قژاوه، قژابَه، قَژاوه، قَژابَه، کَجاوَهف کَجابَه، کَجَوه، کَجَبَه
کەژاوە
هەوردە [سەیوانی لە تەختە درووست کراوکە لە بارەبەر دەنرێت و دەچنە ناوی]
کەژاوە
مَحمِل، ظَعینَه، هَودَج، فَوذدَج
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەژاوە
دوو ژووری پچکۆلەیە لە تەختە لەسەر پشتی وڵاخ دادەنرێ بۆ ئەوەی لە ڕێ ڕۆیندا هەر ژوورەی یەکێکی تێدا دابنیشێ
کەژاوە
سندووقی زل کە لەسەر پشتی بارەبەر دادەنراو بنیادەمی تیا سوار دەبوو
دارێ کە لە بن دیوارەوە وەبەر کاریتە دەدرێ
کەژاوە
دوو چاوەی گچکەیە لەسەر پشتی ووڵاخی دادەنرێ بۆ ئەوەی لە کاتی ڕۆیشتنێدا لە هەر ژوورەی یەکێکی تێدا دانیشێ