تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کوڕڕەگوێ
گوێ قوت و ئامادەی سڵەمینەوە
کوڕەئوڵاغ
کوڕەئوڵاغ
هۆڵی، هۆڵی کەر [جاشەکەر]
کوڕەئوڵاغ
تولَب، جَحش
کوڕەبازی
پەزی روخسار ئاماڵ سوور و سپی
کوڕەباڤ
برێتی لە پیاوی ئازا و نەترس
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کوڕەبەشە
مەلێکی گۆشتنی قەڵەوە
کوڕەبەشە
قوڕەبەشه٬ قوڕەبەشک٬ چووالوو٬ کوڕی بەشک٬ کوڕی بەچک٬ داعبایەکوڕڕە وە سەگی دەچێ و بەقەد کاریلەیەکی چکۆڵەیە قەڵەو و نێو چاوان بەشە و لەشیشی قژبەڵەکە ڕەش و سپییە پشتی بستێک پانە وەکوو هیزەی ڕۆنییە و درێژه٬ دوولاقی کورتی هەیە لە شەڕێدا زۆر دڕە
کوڕەتاڵوو
گیایەکە
کوڕەتاڵەبۆر
(هەر.):مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بن٬ بەڵان شۆڕ بێ و سەر و ملی دێخدێخ بێ
کوڕەتاڵەتەبەش
(هەر.): مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بن٬ بەڵان شۆڕ بێ٬ سەرو ملی نوختەنوختەی سوور یا ڕەشی پێوەبێ و لەشی سپی بێ
کوڕەتاڵەسپی
(هەر.):مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بن٬ بەڵان شۆڕ بێ و سەر و ملی دێغدێغ و لەشی سپی بێ
کوڕەتاڵەسۆر
(هەر.): مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بن٬ بەڵان شۆڕ بێ٬ سەر و ملی دێخ دێخ و لەشی سووربێ
کوڕەتاڵەشین
(هەر.): مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بن٬ بەڵان شۆڕ بێ٬ سەر و ملی دێخ دێخ و لەشی شین بێ
کوڕەتاڵەڕەش
(هەر.): مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بن٬ بەڵان شۆڕ بێ٬ سەر و ملی دێخ دێخ و لەشی ڕەشبێ
کوڕەتەی
(هەر.): مەڕێکە گووێی نە درێژ و نە کورت بێ٬ بەڵان شۆڕ بێ و سەروگووێ و هەموو لەش و ملی پاکی سپی بێ