تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەواق
ڕینگاو، دووب، دۆبه. –ی هەنگووین و قەند و شەکر ، (شکا.) دۆبیه. بەناوی (ڕەواق الاکراد.) له میصرێ له شاری قاهیرە و له مزگەوتی ئەزهەریدا بۆ خووێندکارانی کورد لەلایەن سەلا حەدینی کوردی ئەیوبییەوه تەرخانکراوه خوێندکارانی کورد به بێ پاره و ئەرک دەتوانن له وێدا بخووێنن
ڕەواقه
(باک.): پەنجەرەی چکۆڵە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕەوان
گیاندارێکە کە گووی شل بێ
ڕەوان
روان، شُل. (ضد «گیر»)
ڕەوان
شل، خڕ.[گەورەتر لە ئەنازە. (بەرانبەری «گیر».)
ڕەوان
جَرِج.
ڕەوان
هەرچییەک لە ڕۆیشتنا گە ناکا، وێستانی نییە: ئەسپی ڕەوان، ئاوی ڕەوان
خوێندنەوەی بێ گرێ کردن: ئەم کتێبەم ڕەوان خوێندەوە
کەسێ کە زگی دەچێ و گوێ شل دەکا
ناردن
شاری ئێرەوان
سەرچاوە: نالی
ڕەوان
ڕۆیشتوو، جاریی.

مروارییی ئەشکم وەکو یاقووتی، ڕەوانە
ساقیی! بدە لەو لەعلە شەرابێکی عەقیقیی..
سەرچاوە: نالی
ڕەوان
ڕاست.

من سەروی ڕەوانی چەمەنی عاله می باڵام
« نالیی » به طوفەیلیی بووەتە سایە له دوو من
سەرچاوە: نالی
ڕەوان
ڕێکوپێک.

گەر بێیە دەرێ. سەروی ڕەوانی لە ئیرەمدا
وەرە نەییە دەرێ، ئاهووی چینی لە حەرەمدا
ڕەوان
(فه.): گیان، پەریمێرگ. کەسێکه زگی بچێ و گرفتی نەبێ، ڤژۆکەر، زگچوو. مرۆ یا گیان لەبەرێکه له ڕۆیشتنێدا زیرەک و خۆشەویست بێ، ڕەهوان ، ڕەوال، ڕێڤان، ڕێوی، ڕێونگی. بێ گیروگرفت،شل. زانین، تێگەیشتن، ساخکردنەوه، وانەود، وور. – کردن: واته تێکۆشان بۆ باش زانین و تێگەیشتن . جەلال ، کێژین، ڕۆیشتینی ئاو. – بوون: جەلال بوون. – کردن: جەلال کردن، ناردن. گیان. – دار: گیان لەبەر . بێ-: مردوو
ڕەوان کردن
ڕەوان کردن
کَلت، رَکض.