تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەشێ
(باد.): ناوی ئافرەتانه
ڕەشێتی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕەشێلە
چۆلەکەیەکی ڕەشی دەنگ خۆشە
ڕەشێنه
ڕەشکێته، ڕەشی گلێنەی چاو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕەشێنە
ڕەشیی گلێنەی چاو
ڕەشێنە
ڕەشکێنە، بیبیلەی چاو
ڕەشێڵە
(زازا.): ڕەشۆڵە، قازەڵاخ
دوڕەشێر
جانەوەرێکە لەنێوانی سەگ و پڵنگیدا پەیدا دەبێ
سابوتاژ / گێڕەشێوێنی
ئەم زاراوە لە وشەی فەرەنسی saboter بە واتای دەنگ دەرهێنان لە جۆرە پێڵاوێکی دارینە بە ناوی sabots وەرگیراوە کە لە ساڵی 1842 لە لایەن کرێکارانی فەرەنسییەوە بە کار براوە. هۆیەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە یەکەمین بزاڤی کرێکاری فەرەنسە، کرێکاران بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی، پێڵاوە دارینەکانی خۆیان لە پێ دائەکەند و بە پێکدادانییان و دروستکردنی هەراهەرا و دەنگەدەنگ، بەربەستیان لە بەردەم کرێکارەکانی دیکە ساز ئەکرد. بە واتایەکی دیکە لە ساڵانی دوور، هەندێ لە کرێکارە ئەورووپییەکان بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی و گێڕەشێوێنی، پێڵاوە دارینەکانی خۆیان دەخستە بەینی چەرخی کارگەکان و کارەکەیان ڕادەوەستان. سابوتاژ لە زاراوەی سیاسیدا بریتییە لە ئەنجامی کاری تێکدەرانە لە ڕێکخراوە و دەزگە دەوڵەتی و گشتیەکان بە مەبەستی ئاستەنگی نانەوە و گێڕەشێوێنی.
سابوتاژ / گێڕەشێوێنی
سابوتاژ/خرابکاری
سابوتاژ / گێڕەشێوێنی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نەڕ نەڕەشێرە
بریتییە لە گیانداری زەلام نەڕەزل
نەڕنەڕەشێر
برێتی لە زەبەلاحی مرۆترسێن