تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چووێڵ(ڕۆژ)
چووێر، ووڵاخێکە هەر دوو پاشووی گێڕو کەوانەدار بێ و لە ڕۆیشتنێدا پاشووی بنگێوێ، واتە سەمەنگوڵ بێ
چپەچپ(هەورا.، ڕۆژ)
چرپەچرپ، سرتەسرت، سرتەسرتی یەک لە دووای یەکتری. تێکەوەدان، تێکهەڵاوێژتن، تنۆکەتنۆکە، دڵۆپەدڵۆپە
چڕین(گورا.، ڕۆژ.، کە.، هەورا.، لو.، دەر)
چۆچە(ڕۆژ.، کۆ)
پارچە زێڕێکی سێ لزگەییە ژنان بە سەرو کڵاوی خۆیانی دادەگرن و بە لاجانگیاندا شۆڕ دەبێتەوە بە سێ لزگەکان دەڵێن_، پرپرە
چیش(ڕۆژ)
چیکنە(ڕۆژ)
ئەسپێی مریشک و باڵندانە
چەتیان(ڕۆژ)
سنجاغ، دەرزیلە، دەبوس. (کۆ) جوورە شیرێکە
چەخموور(ڕۆژ)
بەردی سپی و ڕەق، شەکری ڕەق. قەند
چەشنە(ڕۆژ)
پشک._ئاوێژتن: پشک ئاوێژتن، پارەو پارتێن
چەفت(ڕۆژ.، کۆ.، جا.، هەورا.، دەر.، فە.، لو)
چەفتە(ڕۆژ)
چەتفەی ئاوریشمی، کە لە سەر دەبەسترێ، پارچەیێکی ئاوریشمییە بەسیم یا بە سوورمە چنراوە. داڵیت، داربەست. (ئەردە) درۆ، بوختان
چەقەڵاخ(ڕۆژ)
کەمێڵە، تڵ، پشکەڵ و پیسایێکە لە بەهاراندا، کە ماڵاتان و ئاژاڵان دووای ئەوەی، کە بە خۆیاندا دەفیڕێنن بە پاشڵیانەوە دەنووسێ
چەلیپا(کە.، ڕۆژ)
خاچ، ڕاست و چەپ، چتی ڕاست و چەپ
چەلیپایی(کە.، ڕۆژ)
خاچپەرست
چەم(هەورا.، ڕۆژ)
چاو، دیدە._بەرەژێر: چاو بەرەژێر. (بادباکهەورا) ڕووبار، چۆم، چۆمێکە دارو باری هەبێ. (باک) زێ، لە چۆم گەورەترە. (ڕەوادەرسۆرهەوراجاشارباباکە.، سن)چۆم، ڕووبار، (ئەردە) ڕووخانە، چوخوڕ. (فە) دۆڵ و دەرەیە، کە دارستان و بێشەو باغاتی زۆر بێ. شینایێکە لە کەنار ئاواندا ڕسکابێ. (باک) گۆچانی چەماوەوە، خەم، کووڕ، کۆم، چەمیاگ، (ئەردە) چنەگ، چتی چەماوەوە. واتا، مانا، ناوەرۆک
چەن(ڕۆژ.، فە.، ئەردە)
چەنانی پێشوو(ڕۆژ)
لە چاخانی ڕابردوودا، چەلان، جاران
چەندو چووێن(ڕۆژ)
چەواشە(ڕۆژ.، هەورا.، کە)
ئاوەژوو، شێواو، تێکچوو، پاشەو پێشکراو، واژی، ئاوەژوو، بێسەرو بەر، سەرلێشێواو