تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەرکەم(خۆ.، ڕۆژ.، کۆ.، شار)
خوو، فێ، گەشکە، دەردەکۆپانە، نەخۆشیێکە، کە منداڵ بیگرێ لە هۆشی خۆی دەچێ، بۆ ئاژاڵ پێیدەڵێن سایمە. مەرگی کوت و بڕ
پەرگ(ڕۆژ.، شار.، دەر)
بەنێکی کشتە بۆ کەڵاش چنینی سەری کەڵاشی پێدەچێنرێ بە شیراز کەیەوە. دەزوو، بەن. (باک) فێرک
پەزاندن(ڕۆژ)
بەزاندن، بەسەردا زاڵبوون
پەزیو(ڕۆژ)
بەزیو. (ئەردە) لێنراو
پەشم(زەن.، ڕۆژ)
خوری. ئاخۆتنی بێ نرخ؛ ئەم قسەیە لەلام پەشمە
پەشووش(ڕۆژ)
خاکێکە سستەک و خاوو ڕزیوو فشەڵ بێ و هەڵوەرێ، واتا پتەو نەبێ. چتی شێواو و نەرم
پەمە(ڕۆژ.، هەورا)
لۆکە، پەنبە، پەمۆ
پەنج ڕۆژه
پنج روز جهان. (از هفته روز آمدن به دنیا و روز مردن را حساب نمی¬کنند.)
پەنج ڕۆژه
پێنج ڕۆژەی جیهان. (له حەفتەکەدا ڕۆژی له دایکبوون و ڕۆژی مردن حیساب ناکەن.)
پەنج ڕۆژه
اأیام الخَمسَة
پەنج ڕۆژە
پێنج ڕۆژەی جیهان، مەبەسی لە هەفتەیێکە بەڵان ڕۆژی بوون و مردنی تێدا فڕێدراوە
پەپە(کە.، ڕۆژ)
پەپک، نان(زاراوەی منداڵانە). کوللێرە. (هەورا) گردە
پەڕاش(ڕۆژ)
هاڕڕاو، هاڕاو، هاڕدراو، ووردکراو، لە ئاشکراو
پەڵ(ڕۆژ)
پەلەبەرد، دەستەبەرد یا کولۆ گڵمەتێکی گەورەیە، کە بهاوێژرێ
پەڵاتە(ڕۆژ)
سکاڵا. داوای پێکهێنانی کارێکی لە فەرمانگە یا لە کەسێکی کردن
پەڵت(ڕۆژ.، دەر.، هەورا)
لە سەرمان یا لە تینووان و یا لەبەر نەخۆشی زمان شکان واتا زمان پەڵتبوون و توانای ئاخۆتن نەبوون، لاڵەپتە، لاڵەپەتە
پەیکوڵە(جا.، ڕۆژ.، هەورا)
گیایەکە پەلکی وەهی نیسکی دەچێ، دڕوێکی خڕ دێنێ و بزن دەیخووا. قونجڕکە، پێکوڵە، زۆرتر لەنێو تووتن و شیناییدا دەڕوێت، مێمڵی تووتن و شیناییە
پەیکوڵەجاڕ(ڕۆژ)
جێگایەکی وایە پەیکوڵەی زۆر بێ
چاتمە(ڕۆژ)