تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاڕادایم - سەرمەشقی فیکری
زاراوەی پارادایم یا سەرمەشقی فیکری لە لایەن «تۆماس کۆڤەن» (1962) بۆ فەلسەفەی زانست ئاڕاستە کراوە مەبەست لەم زاراوە پێمل بوونی گشتیی ستافێکی زانستییە بە ڕێبازێکی تایبەتی زانستەوە. کۆڤەن، بە نووسینی کتێبی پێکهاتەی شۆڕشە زانستییەکان (1970) دەورێکی باڵای لە پەرەسەندنی زانست بە خۆوە بینی. بەڕای کۆڤەن، بۆ ئەوەی بزانین چ شتێک زانستییە، دوو نەریتی فیکری لە ئارادایە: یەکەم، نەریتی ئەرەستۆیی بە ڕێبازی ئایینزانی و دووهەم، نەریتی گالیلۆیی بە ڕێبازی میکانیکی.
چەمکی پارادایم، بەرهەمهێنی ئەو پێودانگانەیە کە مرۆڤ بەپێی ئەوان ئاریشە و گرفتە فکرییەکانی خۆی هەڵدەبژێرێ و دواتر پێناسەیان دەکات. کەواتە پارادایم، میتۆد و شێوازی پرۆژەی زانستی دیاری دەکات. لە پارادایمی زانستیدا کاتێک شۆڕش بەرپا ئەبێت کە چەن زانا و توێژەری زانستی لە بڕگەیەکی زەمەنی تایبەتدا تووشی چەن بابەتێکی نائاسایی و ناوازە دەبنەوە و تێدەگەن کە ئەم بابەتانە بە پێوانەی پاردایمی پێشوو ناخوێندرێنەوە.
بە کورتی، پارادایم بە واتای کۆمەڵێ گریمانەیە کە لە بوارێکی تایبەت دەبێتە هۆی دروست بوونی تیۆرییەک. بە واتایەکی دیکە، تیۆرییەکی گشتییە کە ئینسان لە بابەت بەستێنێکی گەردوون ئاڕاستەی دەکا و بەپێی ئەو تیۆرییە دەست دەکا بە مووقەڵاشتن و وردەکاری و توێژینەوە لەو بەستێنەدا. لە سیاسەتدا مرۆڤ بەپێی جیهانبینی*یان سەرمەشقی فیکری و پارادایمی زاڵ بەسەر ئەندێشەیدا ئەو بابەتەی کە دەیخوازێت، هەڵیدەبژێرێ و ئەیخاتە مەیدانی ئەزموونەوە.
ڕانڕادان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کوڕادە
کوڕادە
تره کوهی
کوڕادە
سیرمۆکه٬ سیرەمۆک٬ گیایەکی کێوییە گەڵای درێژە هەروەکوو کە(هەورا.): ری وایه٬ بەڵان تیژترە و پەلکیشی لەوی باریکتره٬(دەر.):قوڕاده٬ قوڕایه٬ (بانە.):کنیواڵ
گوێڕادێرانی نیوەگوێ
دەربڕینێکی سوێدییە دەکاتە گوێڕادێرانی لاوەکی، نەبیست، نابەدڵ، بەهەند نەگرتن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تەڕاد
ڕمبازیکردنی چەند سوارێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تەڕاد
تەڕاد
پێستی خاڵێکە، پێستی سەرکەلەکە
گۆشتی چەقاڵتە
تەرات
تەڕاد
(باک) تەڕاتێن. (موک) شەڕنەخێوی. تەڕات، ڕمبازی کردنی چەند سووارێک. نەرمە غاری سووارانە لەپێش بووکاندا یا لەپێش دەستە سووارێکیدا یا بە تەنهایی. (موک) گۆشتە نەرم و چەقاڵتە تەنکەکەی سەر پەراسووانە، (دەر) تەڕاف. (کۆ) ئاتەگ، ئەتەگ. تەڕۆک، تەڵۆک. سمت
سەرسەڕڕاد(باد)
سەرکۆتەڵ،کاوکۆتەڵی، سەربێژنگان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەڕاد
سەڕاد
(زا.): سەرەد٬ کەوی دابێژتن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قوڕاد
کاڕاد
کەوەر، کەوەرگ، لە سەوزیجات