تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چەپڵە
بەیەکدادانی هەردوو بەری دەست بەڕەنگێک کە دەنگی لێوەبێ
چەپڵە
چەپک، (باک) دێوول، بەهۆی شادی یا چتێکی سەیر هەردووک بەری دەستان بە توندی لێکدان بە چەشنێکی وا، کە دەنگی لێ بێت._لێدان: چەپڵەکوتان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چەپڵە لێ کوتان
بریتییە لە بەدناو و ڕیسواکردنی یەکێک
چەپڵەقوزێ
برێتی لە دەرکردنی بە سوکایەتی
چەپڵەقوزێ
مەبەس لە دەرکردنی یەکێکییە لە شووێنێکی بەسووکی و قیڕەقیڕ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چەپڵەلێدان
چەپڵەلێدانی چەپڵە بە بەری هەردوو دەست
چەپڵەلێدان
لێدانی چەپڵە بەلەپی هەردووک دەستان
چەپڵەلێکوتان
برێتی لە دەرکردن و سوکایەتی بەسەرهێنان
چەپڵەلێکوتان
مەبەس لە بەدناوو ریسواکردنی کەسێکییە
چەپڵەڕێزان
خَنبَک زدن، خَنبَک زنان. (کف زدن در جمع)
چەپڵەڕێزان
چەپڵه لێدانی به کۆمەڵ.
چەپڵەڕێزان
تَصافُق، تَصفیق، تَبَلُّد، ضَربُ الکفوف.