تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چووارچاو
مەبەس لە پیاوێکییە، کە دووژنی هەبێ
چووارچاوبوون
مەبەس لە سەر لێشێواندنە
چووارچاک
_بەلادا کردن، داوێنهەڵکردن. هەڵدڕاوی، چووار چمکی، ئەملاو لایی کەوا
چووارچمک(باد.، ڕۆژ)
چووار گۆشە، چووارچاک
چووارچوار
چووارچێوە
چارچم، کیرەشک، (هەورا) چارچێوە، پەرواز، دارێکی چووارپارچه و چووار سووچە دەرگاو پەنجەرەو چتی تری تێدەخرێ و ئەو لەناو دیوار دەخرێ، (باک) دۆربەند
چووارچەقەل(ئەردە)
چووار چنگۆڵە، چووار پەل، چووار دەست و پێ
چووارڕایان(هەورا)
چووار ڕێیان
چووارڕوکن
چووار دیوار، چووارلا
چووارکەنار
چارمەدۆر، دۆرمەدۆر
چووارگا(هەورا)
هەوایەکی گۆرانی کۆنە
چووارگۆشە
چووارکەنار، چووارنیچک، چووارسووچ، چووارلک، چووار قولینچک، چووار چمک، چتێکە پانی و درێژی بەقەد یەکتری بن
چووارگۆشەیی
چووارگۆشە، هەموو لایەک، پێشەو پاش و ڕاست و چەپی هەموو چتێک، دووباد، چووارلانە
چووارین
چوورە
چوواریەک
لە چووار بەشان بەشێک._بەر: لە چووار بەشان بەشێک بەر
چوواریەکی
چارێکی
چووارێن
چووارە(ئەردە)
چووارەم
چارەم، چارهەم
چووارەمین
چارەمین، چارهەمین