تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێوەچوون
تێوەگلان، تێڕابوون، پێوەچوون، کۆپیان. دەست پێکردن، خۆ لەبەرنان، شاندانە بەر کارێکی بۆ کردنی. دەنێوەوە چوون، تێوەگلان، دەسڕەکە لە ڕۆنەکه وە چوو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تێچوون
شان دانە زێر کارێک و هەوڵدان بۆ کردنی بەرگەم و گوڕی
تێچوون
زیان دیتن، تێ شکان
بنەبڕ بون وفەوتان
خەرج هەڵگرتن: ماڵەکەم زۆری تێ چوە
تێچوون
ئەو خانووە هەزار دیناری تێچووە، واتا لێی سەرف بووە. شاندانە بەر کارێکی و تەقەلای تەواوکردنی دان بەگەرم و گوڕی. تێڕاچوون، تێڕۆچوون، تێهەڵچەقین، تێوەچوون، بۆ بزمارو دەرزی و سینگ و چتی وا بەکار دەبرێ. تێداچوون، لەناوچوون، تەفرو توونابوون
تێڕاچوون
خَلیدن
تێڕۆچوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تێکهەڵچوون
بەگژیەکداچوونی دوو گیاندار
تێکهەڵچوون
بەگژ یەکتریدا چوون، بەرەنگاری یەکتربوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تێکچوون
نەمانی ڕێکوپێکیی هەموو شتێک
تێکچوون
شێویان. [شپرزەبوون، بەیەکاهاتن (دڵ بەیەکاهاتن.)]
تێکچوون
تَشوُّش، اِشمِئزاز.
تێکچوون
شێوان، لەبەریەک بڵاوبون
توڕەبون، لەباری ئاسایی لادان
تێکچوون
خرابوون، ئاڵۆزو ناسازبوون. (باک) بەقم. پەرێشان بوون، پەنگخوواردنەوە، ناکۆک بوون، هەرافتن، شێوان، شڵەژان، لۆس بەلۆس، ڕێک و پێکی لەناوچوون. پێ : چۆرت پارەبوون. دڵ_: دڵ پێکداهاتن. ناکۆکی، شەڕو کێشە. دوورکەتنەوە
حەیاچوون
ئابڕونەمان، حەیاتکان