تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەلپەرستی
فرصت طلبی/اپورتونیسم
هەلپەرستی
ئەم زاراوە لە وشەی (opportunus) بە واتای لەبار و شیاو وەرگیراوە. لە زاراوەی سیاسیدا بریتییە لە: خۆلێگۆڕان بەپێی گۆڕینی هەلومەرج و ڕەوشی سیاسی بۆ بەدەست هێنانی قازانجێکی شەخسی، کورد گۆتەنی، بە هەموولایەک شەن کردن. هەلپەرست بە کەسێک دەگوترێ کە هەمیشە بەرەو ڕژێمی دەسەڵاتدار لایەنگری هەیە و پابەندی هیچ پرەنسیپێک نییە و پرەنسیپەکانی خۆشی لەو ڕێگە دادەنێت.
هەلپەرستی لە سیاسەتدا بە ڕەفتارێکی سازشکارانە لە قەڵەم دەدرێت چونکە مرۆڤی هەلپەرست بۆ گەیشتن بە قازانجەکانی خۆی، لە ئاست کەموکووڕییەکانی کۆمەڵگە بێدەنگ دەبێ و چاوپۆشی لێ دەکات. تەنانەت ئەگەر ئەم هەڵوێستەشی لەگەڵ باوەڕ و پرەنسیپەکانی خۆی ناتەبا بێت.
هەلپەز
مناڵدان، تۆلدان
هەلپەندمان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەپەنان
بریتییە لە هەڵخەڵەتاندنی یەکێک و شت لێ دەرهێنانی
هەپەڵۆک
(کە.): ئەپلۆک٬ هەپلۆک٬ (هەورا.): قیزبەلە٬ قێزبەلە٬ گیایەکە دەخورێ
هەڕەپەس
(هەورا.): قوڕەپەست
هەڵووپەڕ
هەڵپەرتاوتن
پەرتاوتن، لکەدار پەڕاندن
برێتی لە ڕێک و پێک کردنی شتی ناڕێک: ناو ماڵەکە هەڵ پەرتێوە
هەڵپەردان
قۆلین.
هەڵپەرداوتن
هرس کردن، پیرایە، تنظیم
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەڵپەرداوتن
کۆکردنەوە و ڕێکخستنی ناوماڵ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەڵپەرداوتن
بەچاوەوەکردنی شت و زیان پێگەیاندنی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەڵپەرداوتن
هەڵپاچینی لقوپۆپی دار و درەخت
هەڵپەرداوتن
هەڵپەرتاوتن٬ پەلکردن٬ قەڵتکردن٬ قەڵت و بڕکردن.