تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەلیس(هەورا)
تیسماڵکێکی پان و تەنک و تیژە
پەلیسە(باک)
پەلیشاندن(باک)
پەرێشانکردن. بپەلشینە
پەلیشین(باک)
پەرێشانبوون. بپەلشە
پەلیڤان(باد)
پەلیک(هەو.، کۆ)
(باد) هەلووک. خوواردەمەنییەکە بووبێ بە پەسیسە
پەلیکانێ(هەو)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەلە
تای شت وەک تای بار و تەرازوو (د)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەلە
پەڕەی کاغەز (د)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەلە
داوێنی شاخ وگرد (د)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەلە
داوێنی کاڵا (د)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەلە
دەستوبردی لە فرماندا ،پەلە پەل: پەلەی یەک لە دوای یەک
پەلە
لەز، عەجەلە
بناری کێو، دامێنی چیا
داوێن
پەڕە، لاپەڕەی کتێب
تای تەرازو
پەلە
پەڵە، هەڵە. تاڵووکە، لەز، تاو، ساتی، هەڵەداو، گوژم، تەووژم، تیژ، دەست و برد، خێرایی، دەسواکرد. به_: خێرا، بەهەشتاوی، بەتاڵووکە، چک، بەگووڕ، چابووک، هەڵەدان، بەلەز، پێتمار، (باک) وەتاو. لنگە تەرازوو. (ئەردە) داوێنی کاڵا. داوێنی شاخ و گرد. پەڕەی قاقەزی. تای چت وەکوو تای بارو تەرازوو. (باک) شل؛ گرارا تە پەلەیە: واتە چێشتی تۆ شلە. (باک) پۆلوو، پەنگر. بەرد، پەلە بەردێک