تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێکردن
کار بەزۆر بە کەسێکی کردن. ئابڕووبردن، ئەتک کردن. سەرزەنش کردن، بەسەر ڕۆیشتن. (سوورهەو) چراو یا ئاوور هەڵکردن بە ئەندازەبوون؛ کەوشەکە پێیکرد
پێکردن
بەزۆر کارو فرمانێک بە کەسێکی تر کردن. ئابڕووبردن، بەسەرداهاتن، سەرزەنشکران
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەتپەتی پێکردن
بریتییە لە دەردی سەری و چەرمەسەرێ دانی یەکێک
پەتپەتی پێکردن
دەردەسەری و چەرمەسەری دانی یەکێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەتن پێکردن
کەتن پێکردن
فریودان
سووکایەتی بەسەر هێنان
ئەمرپێکردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) بۆ جیبەجێ کردنی کارێک، فەرمان (بە کەسێک) دان. ئەمری پێکرد کە دانیشێ، ئەمریان پێکردین، ئەمریان پێدەکەن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باوەڕپێکراو
کەسێکە کە باوەڕ بەقسەی کرابێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باوەڕپێکراو
کەسێکە کە بیکەی بە جێنشینی خۆت لە کارێکدا و باوەڕت پێی ببێ
باوەڕپێکراو
کەسێکە بڕواو بەقای پێکرا بێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باوەڕپێکردن
باوەڕکردن بەیەکێک
باوەڕپێکردن
بڕواو بەقا پێ کردن
باپێکردن
هەڵامساندن، پەچفاندن
بڵاوەپێکردن
بڕوانە: بڵاوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تیزپێکردن
گاڵتەکردن بەیەکێک
تیزپێکردن
گاڵتە بە کەسێک کردن
حەشرپێکردن:
ڕیسواکردن ، گاڵەپێکردن ، شڕکردن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەسپێکردن
سوخرەپێکردن
سەرپێکردن
سەرلەسەردانان
قالەپێکردن
(کە.):پێ یاگەیشتن٬ تێ گەیشتن٬ پێ گەیشتن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەپێکردن
پێ کردن بەپێڵاو و گۆرەوی و دەرپێدا