تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیشەئاست
ئاستی کەسێک لە پیشەکەیدا، بۆ نموونە مامۆستای ئاستی بنەڕەتی یان ئامادەیی.
پیشەبژێری
Vocational preference، تێست و دیدار بۆ هەڵبژاردن و دامەزراندنی کارمەند. بۆ «پیشەبژێر» بڕوانە «لیستی زاراوەکانی فەلسەفە و ژیربێژی»، گۆڤاری کۆڕی زانیاری کوردی، ژمارە 4 ساڵی 1974. بڕوانە جەلیزادە م. م. «زاراوەسازیی پێوانە»، سایتی مامۆستا mamosta.net.
پیشەخۆرە
پیرۆزە. باڵندەیێکی ئێسکخۆرە
پیشەساز
سنعاتکار
پیشەساز
پیشەگەر، پیشەوەر._ی: پیشەگەری، پیشەوەری
پیشەساڵ
ژمارەی ساڵ لە پیشەدا
پیشەقان(هەو.، خۆ)
سەرچاوە: نالی
پیشەم عم
ئیشم.

حەپسی چاهی میحنەتم، کافر بە حاڵی من نەبێ!
کار و پیشەم دائیمەن گریان و شین و زارییە
پیشەناز
پارچەکرێکە، کە لەپێش سفرە بەسەر ئەژنۆیاندا دەدرێت
پیشەو هونەر
کردارو گزی و ئاکاری باش
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
پیشەور
[ص ]
(پیشەڤەر - pîşever)
پیشەوەر، پیشەکار، سەنعەتکار، پیشەگەر.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیشەوەر
پیشەوەر
پیشەگەر، پیشەساز._ی: پیشەگەری، پیشەسازی
پیشەپەسەندی
الرضا المهني