تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پۆت
زنجیر. درۆ. دروومانێکە ڕێک و پێک نەبێ بەڵکوو گرژو لۆچی پەیدا بێ. شەڵاڵە. (ڕەوا) پۆتە. لۆچ. (باک) پەڕۆی ڕزیو. (باک) شەرم، شەرمەزاری._کەتن: بە شەرم داکەوتن._خستن: بەشەرم داخستن. پووتەل، پووچەڵ، کووێر، پووچ. (ساڵ) خۆل، گڵی وورد. گزرە گیایەکی ووشک و هەڵچنراوە بۆ زستانێ ئاژاڵان
پۆتان
سیستەم یان تەوەری پۆتان - سیستەمێکە بۆ دیاری کردنی شوێنی خاڵێکی تایبەت بە یارمەتیی چەند تەوەرێکی یەکتربڕ، ژمارەی تەوەرەکان وابەستەی ژمارەی ڕەهەندەکانی سیستەمەکەیە.
پۆتراک
سروسیما، سر و دستار
پۆتلاک
پۆتپۆت(باک)
پتپتە. قسەی پڕو پووچ و بێ واتا
پۆتک
کۆنە، بەرگی کۆن و دڕاو
پۆتڵاک
سر و سیما، سر و دستار
پۆتی
ڕەجاڵە، لات: لۆتی پۆتی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پۆتین
جۆرە قۆندەرەیەکی لاسکدارە بەقەیتان دادەخرێ
پۆتین
پوتین. (نیم چکمه)
پۆتین
جۆره پێڵاوێکه. (نیوچەکمه
پۆتین
فوطین، بوطین.
پۆتین
جوورە قۆندەرەیەکی لاسکدارە بە قەیستان دادەخرێ، نیوە چەکمە