تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەپکە
داوی لەتەختە کوتراو بۆ ڕاوی مەل
تەڵە لەدو داری سەر قوڵکە بۆ ڕاوی کەروێشک
دەوە، تەپاڵە
پنجەگیا، بنەگیا
تەپکە
ڕەت. (کەباد) تەپک، سووت، سووتە. تەپکەی ڕاوی باڵندان. گەمڕە یا بەردێکە لەسەر چاڵێک بە چیلکەیەک بە ئاستەم ڕادەگیرێ بۆ ئەوەی ئەگەر باڵندەیێک بچێتە ناویەوە تەپکەکە بەسەریدا بکەوێ. سل، ساق، تەپە پیسایی مرۆڤان چاڵێک پارچە بەردێکی دەخرێتە سەر چیلکەیەکی دەدەنە بەر بەردەکە، کەمێ گەنمیش بە چاڵەکە دادەکەن، کە باڵندە بچێتە ناوییەوە خۆی لە چیلکەکەی بدات دەترازێ بەردەکە بەسەر زاری چاڵەکەدا دەکەوێ ئەوسا ڕاوچی بە هێمنی باڵندەکەی بە زیندوویی دەگرێ. گەمڕە، کەمرە، شیاکەو پیسایی ئاژاڵ و ووڵاخانە کە لە تەویلە (گەووڕ)دا بەسەر یەکتریدا سەپابێ و بە پارچەی زل و پان هەڵدەکەنرێ وەکوو تەبەبەرد. (ئەردە) تەپڵە گەوون، تەپڵەگووێنی
تەپکەکۆخ
میچ و سەربانی کۆخانە، میچ و سەربانی زنجانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خپکردن
بریتییە لە کوشتن
خپکردن
کوژتن، بەردێکی بە سەری مارەکە دادا خپی کرد.پرخە کردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خەپکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خەپکە
شتێکی درێژە کە هەردوو سەری هاتبێتەوە یەک و ئەڵقەی دابێ
خەپکە
حلقه
خەپکە
(باک.):خەپلە،پەپکە کوللێرە،کیتکە نانێکە ئەستوورو پانکراوە،فاقەی باڵندان.(باک.9گازوولکە،تۆڕی ڕاوی.چتێکی درێژە کە هەردووک سەری هاتبێتەوە یەک ئاڵقەی دابێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زیپکە
وردە برینێکی سەر تیژە لە ئەندام دەدرێ
زیپکە
زپرکە، کوانی زۆر ورد لە پێست
برێتی لە قسەی بەتیکۆڵ
زیپکە
(موک.):قنچکە،شینۆک،(دەر.)دشپۆکە،(ڕەوا.)تشپۆ،تشپۆک. ئاگرۆک، (باک.): زیپک، (ڕەوا.)زیپلکە، (بابا.)زیتکە،زپرکە،گرمژە،پیرۆزکە،ووردەکولکێکی سەرتیژە لەلەش دەدرێ.-ی عازەبی:جووانەژۆ،جووانکە،شانک. (باک.): تەرزەی ووردی بەهارێیە، گلێرە
سیپکا
ئێلێکی کوردی ناودارە لە باکووری کوردستانی دادەنیشن ئەرانیش لە کوردستانی ژێردەستی ترکانە.
سیپکان
عشیرتی است کردزبان
سیپکان
هۆزێکی کوردە