تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەستێ و پووشوو
«نتـ.» ۱- دوو پارچەن لە دەزگای ئاگر کردنەوە. ۲- «کنـ.» حاڵی دوو کەس کە پێکەوە هەڵ نەکەن و کۆبوونەوەیان ببێتە مایەی ئاژاوە: ئەم منداڵانە هەر دەڵێی ئەستێ و پووشوون، هەمیشە شەڕیانە. ٭کێردو پەنیر، مشک و پشیلە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پووشوو
شتێکی نەرمە لە کارگ و کەمکۆڵ پەیدا دەبێ و بەبەردە ئەستێ دادەگیرسێنرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پووشوو
شتێکی نەرمی وشکی پفەڵە لە بەڕوو و دار و دارگوێز پەیدا دەبێ و بەبەرد و ئەستێ دادەگیرسێنرێ
پووشوو
لۆکەی کۆن و پەڕۆ کۆن لە ئاوی کاڵەک و خۆلەمێشێدا دەخوسێنن، کە ووشکبووە دەبێتە پووشووێکی زۆر باش. کشتەکی چەخماخی. قاوی ئەستێ و بەردی. (هەورا) پیفوو، پیفێ، پیفک. کارگێکی ووشکی پفەڵە لەنێو دارە بەڕوو و دار گووێز پەیدا دەبێ و بە ئەستێ و بەرد دادەگیرسێ. چتێکی نەرمیشە لە کارگ و کەمکۆڵ پەیدا دەبێ ئەویش بە بەردە ئەستێ دادەگیرسێ لە پێش پەیدابوونی شخارتە هەر ئەو بەکار دەبرا.._ی داری: قاوی دار
باپووشووکه
باپووشووکه
پووش، [پەلاش، وشکەگیا]
باپووشووکه
غُساء، قَذی، قَذاة.