تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جانەوەر
دڕندەو داعبایانی دڕو بەسام و زیاندەر، (زەن) پڕند، (جا) پڕندە، جەناوەر، جناوەر، داعبا
جهوەر(باک)
توورەکەی ئالیکی ووڵاخانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جڕ و جانەوەر
پڕ و پیتی بێ کەڵک
جڕناوەر(باک)
جڕو جانەوەر
زیندەوارو جانەوەران، جلکی شڕ، پڕو پیتی بێ کەڵک
جڤات + جەماوەر
جڤات بە کۆمەڵێکی چالاک دەوترێ کە هاوشێوەی جەماعەت لە ئەژمار دێت. تایبەتمەندییەکانی جڤات بریتییە لە: نزیکایەتی شوێن، ناپایەداری و کردەوەیەکی کۆمەڵەکی کە بکەوێتە ژێر کاریگەریی پاڵنەرێکی بەسۆزی هاوبەش تاکوو بگاتە دەور و پێگە ڕەسمییەکانی. لە ڕوانگەیەکی دیکەوە بەگشتی بە مانای کۆمەڵێ بوونەوەری سروشتی کە زیاتر وەک جەستەیەک سەیر دەکرێت، لێکدراوەتەوە. لە زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتیەکاندا جڤات دەلالەت دەکا بە سەر خەڵکێکی زۆر کە لە شوێنێک نیشتەجێ بووبێتن.
لە بارەی جڤاتەوە، تەنیا شتێک کە گرنگە گشت بوونەکەیەتی ئەگینا سەرنج نادرێتە کەرت و ڕەگەزە پێکهێنەرەکانی، بۆیە لەگەڵ گرووپ جیاوازی زۆری هەیە.
لە جەماوەردا بەگشتی بیروڕا و لایەنگری و تواناییەکانی تاکەکەس و گرووپ، یان شێوازی ژیان بە تەرزێکی لێکترازاو خۆی پێشان نادات بەڵکوو ئەم شتانە لەناو کۆمەڵێک هۆکار و شێواز و لاگیریی ڕەشۆکی دەتوێنەوە.
جڤات، گرووپ نییە کە لەڕووی ویست و ئیرادەوە خاوەنی تایبەتمەندی و یەکگرتوویی بێت. لە جڤاتدا بە ڕێژەی گرووپ هەست بە گوشارێکی کەمتر دەکرێت. دەسڕۆشتن و سەیتەرە پەیاکردن بە سەر جڤاتدا ئەغڵەب بە ئاسانی ڕوو دەدات. بە هاسانی ئەکرێ جڤاتێکی ناڕازی بگۆڕیتە جڤاتێکی ڕازی و بە پێچەوانەشەوە ئەم شتە ڕوو دەدات.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جەماوەر
کۆمەڵێک لە مەردووم کە لە شوێنێک کۆبووبنەوە
جەماوەر
انبوه مردم، جمهور
جەماوەر
دەستە مرۆڤێکە، کە لە شووێنێکی کۆ بووبنەوە
جەناوەر(باک)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جەنگاوەر
مەردوومی ئازای شارەزا لە جەنگ