تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوی ڕەش
«نتـ.» ماکەی دەردێکە کە چاو کوێر دەکا.
ئاوی ڕەش
ڕەشاوێکە، کە چووە پەردەی چاوەوە کووێری دەکاو ئیتر ڕووناکی نابینێ
ئاوی ڕەش داهاتن
سەرچاوە: نالی
ئاوی کەوثەر
ئاوی حەوزی کەوثەر لە بەهەشتدا.

ئاوی کەوثەر نۆشی صۆفیی بێ کە من
ئاوی ئینسان، یەعنی ماچی دەم دەخۆم
ئاوی گەرم
ئاوێکە گەرم بێ. مەبەس لە فرمێسکە
ئاوی گەرم لە ژێر «لەبەر» ڕۆییشتن
«کنـ.» میز بە خۆدا کردن، میز دەبنەخۆ کردن. □ «سەری وەبن کڵاوی کەوتووه، ئاوی گەرمی لە ژێر دەڕوا»
ئاوی، ئاڤی
ڕەنگی ئاسمانی ڕوونتر، ئابی، ئاوڕەنگ، ئاڤی، زەوی و شینایێکە بە ئاو پەروەردە بکرێ،(هەورا) ئاو
ئاوەڕووی(دەر)
دەربەندی
ئاڵامەتاوی(هەورا)
ئاڵماوی
رۆژ، تووک لێ کردنەوە، ئاڵماوی لە دەمت بێ: واتا ژەهری مار، دەرمانی مەرگت لە دەمی کەن
ئاڵووی ئادرینال
ئاڵگ یان ڕژێنەی ئادرینال
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵۆزکاوی
عاستی ئاڵۆزکانی شت
ئاڵۆزکاوی
شێواوی بار، ئاڵۆزاوی، تێکەڵاوی دەزوو
ئاڵۆسکاوی
تێک ئاڵاوی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵۆشاوی
ئادەمیزادی خونک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵۆشاوی
شتێکە کە ئاڵۆش پەیدا بکات
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵۆشاوی
شتێکە کە ئاڵۆشی ببێ
ئاڵۆشاوی
«سمفـ.» ١- حاڵی کەسانێ کە لەبەر نەخۆشی پێست هەمیشە هەندێ جێگای لەشیان دەخورێ. ٢- «مجـ.»، ١» حاڵی ئەوانەی خوویان بە خۆ هەڵکڕاندنەوە گرتووە. * ئاڵۆشدار. ب» نافرەتی حەشەری. * بە ئاڵۆش. حەکەدار «عا. کو.». هۆکن.
ئاڵۆشاوی
خارشتداری، خورشتداری، ئادەمیزادی خونک و دەغەڵ
ئینترپۆل (ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پۆلیسی تاوانباران)
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی 1923 بەمەبەستی بەرگریکردن لە تاوان و سووکەتاوانی یاسای گشتی و سزادان و ڕادەستی تاوانباران لە شاری ڤییەنا (نەمسا) دامەزرێوە و ئێستە پتر لە 176 وەڵات بوونەتە ئەندامی ڕێکخراو. بەگشتی ئامانجی ئەم ڕێکخراوە بریتییە لە: پتەوکردنی پێوەندی ڕاستەوخۆی مەقاماتی پۆلیسی وەڵاتانی جیهان بەیەکتر، کۆجێکردنی زانیاری پێوەندیدار بە تاوانبارانی نێودەوڵەتی و هەنگاونانی تەکنیکی لەمەڕ تاوانەکانی یاسای گشتی، جگە لەو بابەتانەی کە لایەنی سیاسی یان ئایینی یان ڕەگەزییان هەبێت. ناوەندی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پۆلیسی تاوانباران، لە ساڵی 1989 لە شاری پاریسەوە گواستراوەتەوە بۆ شاری لییۆن لە فەرەنسا.