تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ماندوویی
خستگی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ماندوویی
سەرچاوە: نالی
ماویی
شینی کاڵ، ئاسمانیی.

هەتا شەققەی فەلەک نەبوە بە کافووریی کفن، هەستە
کە ئەمشەو فرصەتە، هێشتا فەلەک ماویی، ئەتۆش ماوی
ماویی
(بار.):بەرازی مێ٬ مالۆس
ملویی
(فە.): گەردن بەند٬ بەرموور
سەرچاوە: نالی
موساویی
چونیەک.

موساویی وەک یەک و لوولن لە هەر دوو لاوە زولفەینی
نموونەی عەکسی حەرفی (میم) و (نوون) و (واوە) زولفەینی
سەرچاوە: نالی
مونزەویی
گۆشەگیر و که نارەنشین،

نەباتاتی زەویی وەک مونزەویی هاتوونه دەر، یەعنیی
هەموو سەرخۆش و مەست و ڕۆژپەرەست و عاشقی ڕووتن
موواویی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
میژویی
مێژوویی
تاریخی
مێژوویی
زۆر کەونارا
مەتریالیزمی مێژوویی
ماتریالیسم تاریخی
مەتریالیزمی مێژوویی
Historical Materialism
مەتریالیزمی مێژوویی
مەتریالیزمی مێژوویی پاژێکی گرنگی فەلسەفەی «مەتریالیزمی دایەلیکتیک» لە ئەژماردێت کە لە سەر بنەمای تیۆری مارکس دەربارەی مێژوو بنیاد نراوە. مارکس ئەم تیۆرییەی بە کورتی لە پێشەکی کتێبە ناودارەکەی خۆی بە ناوی «توێژینەوەی ئابووریی سیاسی» (1859) هێنایە ئاراوە. ئەو دەنووسێ: «لە بەرهەمهێنانی پێداویستیە کۆمەڵایەتیەکانی ژیاندا، لە نێوان مرۆڤەکان پێوەندییەکی دیاریکراو دێتە کایەوە کە لە ویست و ئیرادەی ئەوان بەدەرە، ئەمەش هەمان پێوەندیی بەرهەمهێنانە کە گرێدراوی گەشە و فراژووتنی هێزە بەرهەمهێنەرەکانە. سەرجەمی ئەم پێوەندییانە ژێرخانی کۆمەڵگە پێکدێنن کە سەرخانی سیاسی و دادوەری و فیکری (ئایدیۆلۆجیکی) لەسەر ئەو ژێرخانە دادەمەزرێت. شێوازی بەرهەمهێنان لە ژیانی ماددیدا چارەنووسی تایبەتمەندیە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان و ڕەوتی مەعنەوی ژیان دیاری دەکات. لێرەدا هوشیاریی مرۆڤ، چۆنییەتی ژیان و گوزەرانی دیاری ناکات بەڵکوو بە پێچەوانەوە، شێوازی گوزەرانی کۆمەڵایەتی، ئاستی هوشیاریی ئەو دیاری دەکات … کە شێوازی بەرهەمهێنان دەگۆڕێت، سیمای جیاوازییە کۆمەڵایەتی و دابەشکارییە چینایەتییەکانیش، بە هەوای ئەم گۆڕانە تووشی وەرچەرخان دەبێت. ئەم گۆڕانکارییانە بە شێوازێکی دایەلیکتیکی و بە دەرکەوتنی دژایەتییەکانی هەناوی واقیعە کۆمەڵایەتییەکان ڕوودەدەن کە ئاکامەکەشی ململانێی چینایەتییە …»
بەپێی تیۆری مەتریالیزمی مێژوویی، سەرچاوەی ڕەوتی فراژووتنی مێژوویی کۆمەڵگەی مرۆڤی دەگەڕێتەوە بۆ جووڵە و گۆڕانی دژبەرە سەرەکییەکانی کۆمەڵگە. دژایەتی نێوان چینەکانی کۆمەڵگە، وزەیەکی پاڵنەرە بۆ ڕەوتی فراژووتنی ئەو کۆمەڵگەیە. لە ڕوانگەی ئەم قوتابخانەوە جڤاک و ڕەشەگەل مێژوو دەخوڵقێنن نەک پاڵەوانان. ئەگەرچی دەوری ڕێبەرانی شۆڕشگێڕ لە مێژوودا ڕەت ناکاتەوە.
مەڕەکیویی
پەزی زۆزانان٬ پزی سۆز
نابوویی
نابودی، نیستی، تَباهی، تَواهی، ناچیزی، گدایی.
نابوویی
نەبوونی، نەداری، بێنەوایی، گەدایی، نااتواوی. [نەبوون، لە دارایی کەوتن، هەژاری]
نابوویی
فَناء، عَدَم. فَقر، اِفلاس، مَسکَنَة.