تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گوڵنگ
لە خوری ٬ دەزوو یا ئاوریشم دروستدەکرێ و بە کەناری زین و جاجم و لانک و ... وەکوو ڕیش شۆڕدەبێتەوە٬ گولینگ٬ ـــ ە : قۆتاس٬ قۆبتاس.
گوڵنگ
میتکە٬ گولنگ.
گوڵنگ بڕین
بریدن چوچولهٔ مادیان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گوڵنگ بڕین
بریتییە لە هەڵخەڵەتاندن و دەستبڕینی یەکێک
گوڵنگ بڕین
قیتکە بڕینی زێی ماین
گوڵنگە
چوچوله
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گوڵنگە
شتێکی لیپ لیپە لە ئاوریشم یا لە کەز دروست دەکرێ و ، بەهێندێ شتدا دەگیرێ بۆ جوانی
گوڵنیشان
گوڵێکی سوور و بێ بۆنە.
گوڵنەخوین (باک.)
گوڵێکی سوورە و زۆر بۆنی خۆشە٬ گوڵێکی چیاییە٬ چەند لقێکە لە نێوانیاندا و چەند نێر تکێک دەردەچێ و گوڵی هەموویان سەر شۆڕ دەکەن ٬ ڕەنگی سوور و ئاڵ پرتە قاڵییە و بۆنیشیان ناخۆشە.
گوڵهۆقە (کە.)
جوورە کاڵایەکی سوور مەدارە.
گوڵواخن
دمنەبند
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گوڵواخن
تۆپەوانەیەکە گوڵبێنەی تەنووری پێ دەئاخنرێ
گوڵوان (کۆ.)
گەڵوان ٬ گزگل.
گوڵواژە
قسەی خۆش ٬ پەند.