تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تووکەتووک
باڵندەیێکە دەنگەکەی تووکەتووکە. تۆقە، توکە. پڕووشەکردنی بارانەیە، پڕووشەپرووش، پرووکەپرووک، تووەتووە، نەرمە بارانە
تووێلک(موک.، بابا.، خۆ)
تووێژ، تیکوڵ
توک
نووک، نێش، چزوو. (باک) تف. توز، ڕەنگ، بارام_ی نەماوە، واتا ڕەنگی نەماوە
توک کردن
پر درآوردن جوجه
نفرین
توک کردن
وردەپەڕ لێهاتنی جووجەڵە
دوعای خراپ کردن
توڵخی(موک)
جوورە ترێیەکی سپییەو خاڵخاڵی زەردە، گلووی خڕە وەکوو فەرخی دەچی و دەنکی هەیە
تۆبڵێی(موک)
تۆبێی، ئەتۆبێی، ئەتۆ بڵێی
تۆلە(موک)
تۆل، پس، پز. منداڵێکە لە نێو زگی دایکیدا بێ. جوورە پارچەیێکە، کر، قماش. (باک) توڵەسەگ
تیتووتیتوو(موک)
تیتۆڵ تیتۆڵ(موک)
تیتووتیتوو، پارچەپارچە، تڵیش تڵیش، ڕندۆڵ ڕندۆڵ، پرتۆڵ پرتۆڵ
تیتۆڵ(موک)
جل و بەرگ و کاڵاو چتمەک و پەڕۆی شڕو ووڕو کۆن و ڕزیو، پارچە، تیتڵە، تیتوو، ڕندۆڵ، پرچک، پرتۆک، تێتڵە، تیتوو، پرتاڵ، پرتۆڵ، تڵیش
تیرە(موک)
سەری دێراوانە. مرازێکی چیکەنەیە. لکی هۆزو خێڵێکییە، جۆم، تووشماڵ، بابک، باڤک، بنەماڵ، زۆم، بەرەباب. ڕەگەز، جووم، قۆل. تیرەی کەڵاش، سیرمە، زووێڵ، زۆڵە چەرمێکی خاوی باریک و درێژ هەڵێنراوە بۆ ڕایەڵ و پڵیتەی ژێر کەڵاشی. کندراز. تەختەتیرە، تەختەساف. پەلاماردانی بەراز بۆ سەر مرۆ
تێهەڵاتن(موک)
لە ئاوێدا مەلەکردن
تەبع(موک)
کەسێکە لەبەر نەخۆشی یا خوواردنێکی زۆر چەور یا زۆر خوواردن چیکڵدانەی شێوابێ._ی: دەوا. تێکچوون و شێوانی چیکڵچدانە لەبەر نەخۆشی یا چێشتێکی زۆر چەور یان زۆر خوواردنێ
تەبەرزە(موک)
ترێیەکی سپییع گلووی وەکوو کشمیشی وایەو دەنکی ووردە