تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چاوەقووڵە
دەردی ڕشانەوە
چاوەقووڵە(ڕۆژ)
چاوقووڵکە، دەردی ڕشانەوە، ئازار، ئازارو ئاهۆیەکی کوژندەیە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چاوەنووڕ
چاوەڕووان
چاوەڕێ، چاوەنۆڕ، کەسێکە، کە هیواداری چتێکی بێ و چاوەڕێی بکات
چاوەڕووانی
چاوەچاوی، چاوەڕێیی، چاوەنۆڕی
چاوەڕوونی
چاوەڕوویی
شەرم و حەیایی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چاپ و چووپ
چاپ و چووپ(ئەردە)
فڕوو فێڵ، فرت و فێڵ، چاپ و گووپ، درۆو دەلەسە، بردنی چتی ئەم و ئەو بە ناخونەک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چاپ و گووپ
بردنی شتی ئەم و ئەو بەناخونەک
چاپ و گووپ
فرت و فێڵ، چاپوو چووپ، بردنی چتی ئەم و ئەو بە ناخونەک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چاپلووس
مەردوومی ڕیاباز
سەرچاوە: نالی
چاپلووس
مەراییکەر و شانتەکێن.

صابوونی کەففی پێیە کەفی زاری چاپلووس
خاصییەتی ڕەقیقی هەیە نەرمیی زوبانی لووس
چاپلووس
کلکە سووتەکار، پێرامووس، مەترەباز
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چاپلووسی
ڕیایی
چاپلووسی