تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وەدووکەوتن
وەشووێن کەوتن٬ ڕەدووکەوتن٬ سەرلەدوونان٬ (خۆ.): ڕەدووکەوتنی ئافرەت٬ وەشووێن کارێک کەوتن
وەدووکەوتوو
وەربوون
بەکۆمەڵ خەریکی کارێ بوون: مناڵ گەل دەباغ وەربوون چیان نەهێشت
وەربوون
هاتنەخوار٬ سەرەوژێربوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
وەرسووڕان
وەرسووڕاندن
وەرچەرخاندن، زڤڕاندە
وەرسووڕانەوە
وەرگەڕانەوە٬ گەڕانەوە٬ بادانەوە٬ وادانەوە
وەرووبەرەی
(هەورا.): پێش دەرگا٬ پێش دەرگانە
وەرووچیش
(هەورا.): بۆچی٬ لۆچی
وەروویانان
(هەورا.): بەرماڵان
وەرکووت
(هەورا.کە.): بەرکووت(ئی دەغڵی)
وەرکوول
(هەورا.): بەرکۆژه٬ بەرکووڵ
وەشووار
زۆر ساغ وبەدەماخ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
وەفتووک
پێستی پڵنگ کە بەسەر تەختی ملوکیداردا خرابێ
سەرچاوە: نالی
وەقوود
سووتەمەنیی.

ئەکثەر کەسینه، تابیعی بەرد و حەرارەتە
یەعنیی وەقوودی نارە، بوخاری موسەییەرە