تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نووان
(هەورا.): نەوا٬ پەنا٬ نووا٬ چوار دیوارێکە٬ کە لە چۆلی بۆ ماڵاتان لە پووش و پەڵاش یا بەرد یا تانۆک دروست دەکرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نوواندن
دەرخستن و پیشاندانی شتێک بەیەکێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نوواندن
خەوخستن لە یەکێک
نوواندن
ڕانواندن٬ نمانایی٬ نیشاندان٬ چاوهەڵتەکاندن٬ چاوبڕکێ کردن. وەرخستن٬ خەڤاندن٬ ڕازاندن٬ خواندن٬ نڤاندن
نوواندنگا
نمینەگەە. نمایشگا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نوواکێش
مەڕێکە کە شوان بانگی ڕانەکەی کرد ئەو لە پێش هەموویاندا دوای کەوێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نوواڵ
تەپڵەسەری کێو
نوواڵ
بڕوانە: نەواڵ
نوواڵە
(موک.): سەوڵە٬ ئەو ئەنگووتکە هەوییرانەیە کە لە زاری ووشتر و ئیدی دەنرێ. (دزە.): زەویێکە بڵندایی و نەویێتی هەبێ٬ زوورگ
نووایی
(ڕۆژ.کە.): پێش
نووتک
(باک.): گەرای
نووتەک
نووتەک
تاریک. (تاریکونووتەک) [تاریکایی زۆر.]
نووتەک
مُظلِم، ظَلماء.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نووتەک
وتەیەکە هەمیشە بەکاردێنرێ لە دوای وتەی (تاریک)ەوە بۆ (تاکید)