تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەلەموونە
قەل٬ (موک.):بووقله٬ (هەو.):حەلەشیش٬ (باد.):ئەڵۆئەڵۆ٬ بوقلەموون
قەلەوقووتە
ڕووت و ڕەجاڵ٬ بۆ خزم و جیرانی ڕەش و ڕووت بە کار دەبرێ.
قەلەکووچک
نوعی لاشخور
قەلەکووچک
جۆرێ خەرتەلە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قەمتەربوون
بریتییە لە زۆر ڕژدی یەکێک بەجۆرێک کە دڵی نەیەت هیچ بخوات
قەمسئوون
(باک.): فرت و فێڵ٬ فێڵ و فەرەج
قەموور
قەمبوور٬ مرۆی کووڕ و پشت دەرپەڕیو و مل بە ناودا چوو
قەمووش
سارێژ، توێخی باش پەڕینە سەر زام
قەمووشک
(باک.): مەیین و بەستنی خووێن
قەمووشک گرتن
سارێژبوون
کەشاو هاتنەوەی زەوی، بەگابوون
قەمووچکە
(ڕەوا.):لغاوەی زار٬ لغاوەی کەوش و ووڵاخ
قەمچوورە
(باک.): ماڵاتێکە لە مێگەلان دەسێنرێت
قەمچوولە
(ڕەوا.):بەربەنه٬ ژێرچەنە٬ لەبەن یا لە قەیتان لە زێڕ یا لە زێو دروستدەکرێ