تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سوون
ساووین
سوون(فە)
ئەستوندەی ڕەشماڵان، ستوون(زەن،هەورا،کە،هەر) سن، سوویین، سایین، سوونەوەی تیغی، ساوین.
سووند(باک)
سووێند،پاکانە-اڤر: سووێندی درۆ-خواردن: سووێندی خواردن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سووندان
نەهێشتنی زبری شت .
سوونکە
بنیسکهسابوون.
سوونگگیر
سوونگەر(باک)
هەور،ئیفەنج.
سوونی(هەورا)
سن.
سوونەت
هەوڵ ڕۆژی دروێنەیە-کردن: پیستە زیادەکەی سەرچووی منداڵی نێرینە بڕین.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سوونەوە
هەڵگڵۆفتن و دەستهێنانی زۆر بە شتێکدا
سوونەوە
هەڵگڵوفتن و-ی کەشک(فە) وولای،سووانەوە، هێسین، تیژکردن، هێسوونەهەسوون، سووین، سوو،سوونەوە ووەرگێڕانی لبادو ئیتر،هۆسین.
سووهران
لەسەدەی چارهمینێدا ناوبانگی پێشوویان سەریە بوو دانیشتووی شەقلابات و تلهەفتوون بوون ئێستا بەزازای شنۆیە ناودەبرێن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سوووتاوە
شوێنێکە کە سووتابێتەوە .
سووودار
گوماندار،بەگومان-ی: گومانداری، بەگومانی.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سووپ
ز . چەند بەردێکە لە بەریانی ئاودا دادەنرێ و داری پێدا ڕادەنگێورێ بۆ ماسی گرتن .