تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ساتوولی
(باک.): هەرزەیی٬ پەستی٬ ڕژدی
ساجوور
دارێکە بە پەتێک دەخرێتە ملی سەگ، سەمەندۆک
قوتوی فیشەک کە دخرێتە ناو تفەنگی ڕەشاشەوە، خەشاب، دەراغ
ساخبوون
ساخوول هۆر
کادان٬کادێن
سارد بوون
لە گەرمی ڕزگار بوون
برێتی لە بێ ئیلتیفاتی
سارد بوونەوە
چایگ بوونی شتی داغ
برێتی لە ناهومێدبوون لە کار
برێتی لە مردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ساردبوون
نەمانی گە رما و ەاتنی سەرما
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ساردبوون
بریتییە لە لووتەلابوونی یەکێک لە یەکێک .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ساردبوونەوە
برییتیە لە خاوبوونەوە لە کردنی کارێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ساردبوونەوە
لاچوونی گەرمی شت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ساردبوونەوە
بریتییە لە مردن
ساردبوونەوە
گەرمایی نەمان٬ پەشیمان بوونەوە ٬ خاوبوونەوە لە کردنی کارێکی .ناهومێد بوون.مردن
سارک (یەکیەتی هاریکاری ناوچەیی ئاسیای باشوور)
سارک ناوی ڕێکخراوەیەکە پێکهاتووە لە حەوت وەڵاتی بەنگلادیش، بووتان، پاکستان، سریلانکا، ماڵدیڤ، نیپاڵ و هێندستان کە لە 8/12/1985 لە داکا پێتەختی بەنگلادیش بوونی خۆی ڕاگەیاند. ئامانجی دامەزراندنی ئەم یەکیەتیە زیادکردنی هاریکاری ئابووری دوولایەنە لە نێوان ئەندامانی ناوبراو و هاوکاریکردنی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانە لەم بەستێنەدا. نووسینگەی هەمیشەیی سارک لە کاتماندۆ پێتەختی نیپاڵ ــە و لە بەرواری 16/1/ 1987 بە شێوەیەکی فەرمی کراوەتەوە.
سارک (یەکیەتی هاریکاری ناوچەیی ئاسیای باشوور)
سارک (اتحادیه جنوب آسیا برای همکاری منگقەای)
سارک (یەکیەتی هاریکاری ناوچەیی ئاسیای باشوور)
SAARC (South Asian Association for Regional Cooperation)
سارێژبوونی برین
سارێژ بیەو زەخمی