تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێرەقبوون
ڕەپبوونی کێری وڵاخی یەکسم، (ئێرەقکردن) ڕەپکردنی کێری وڵاخی یەکسم
ئێرەمووک
نەنێر نەمێ، نێرەموک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێستاکوونێ
ئێستاکوونێ
[[ئێستە + کووون + ئێ]]
(بنت.)،(مک.) تم: ئێستە. تێبــ.- وای بۆ دەچم کە کەرتی دووەمی ئەم وشەیە قۆناغێکی تری وشەی ئاوێستایی (نوو) بێ کە لە لەهجەی باکووریدا (نها) و لە مەڵبەندی ڕەواندزێ (هەنووکە) و لە پەهلەویدا (نوون)ە و لە فارسی ئیمڕۆدا بۆتە (کنوون) و (ئەکنوون).
ئێستاکوونێ
ئێسترسووار
سواری ئێستری._ی: سوواری ئێستری بوون: ئێسترە شەلە بۆ کووێ دەچی؟ ئێسترە شەلە کێوە دەچی؟ گەمەیێکی منداڵانەیە،(موک) هەنگڵەشەلە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێستەکوونێ
ئێستەکوونێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێسک سووک
بریتییە لەشتی جوان کە بچێتە دڵەوە
ئێسک سووک
دوست داشتنی
ئێسک سووک
[[ئێسک + سووک]]
(ست.) ئینسانی لەبەر دڵان، کەسێکی شکڵ و شێوە یا جووڵانەوە و ئاکاری لە بەر چاوانی نەخا. * ڕەزاسووک، ڕەزا شیرن، خوێن شیرن (شیرین).
ئێسک و پرووسک
ئێسکی پووک و ڕزیو
ئێسک و پڕووسک
[[ئێسک + و + (عت.) + پڕووسک ؟]]
(نت.) ١- پاشماوەی مردووی نێژراو کە ڕزیبێ و مشتێ ئێسقانی نیوەڕزیوی مابێتەوە. ئەوە تۆ دەڵەی چی بە خوا ئێسک و پڕووسکیشی نەماوە. ٢- هەموو ئەو ئێسقانەی پاش خواردنی گۆشتی مریشک و باڵندەی تر دەمێنێتەوە. ئەگەر مریشکتان نەخواردووە ئەی ئەم ئێسک و پڕووسکانی چن؟
ئێسکووک(باد)
ئەسکووێ، کەوچکی گەورەو کلک درێژە لەداری دروستدەکرێ
ئێلووک(باک)
بڕوانە: ئێلوو